گووگڵ زیرەکی دەستکرد بەکار دەهێنێت بۆ پێشبینی کردنی لافاو 7 ڕۆژ پێش ڕوودانی

کۆمپانیای گووگڵ ڕایگەیاند لە ماوەی ڕابردوودا زیرەکی دەستکردی بەکارهێناوە بۆ دیاری کردنی لافاوی ڕووبارەکان، لە هەندێک حاڵەتدا گووگڵ توانیویەتی بەهۆی زیرەکی دەستکردەوە 7 ڕۆژ پێش ڕوودانی لافاوەکە پێشبینی بکات. ئەمە تەنها بانگەشە و ڕیکلامێک نییە، چوونکە لە گۆڤاری زانستی Nature بڵاو کراوەتەوە. لافاو یەکێکە لە کارەساتە سرووشتییەکان و ساڵانە چەندین ڕووداوی نەخوازراوی لە سەرتاسەری جیهاندا لێدەکەوێتەوە، لەبەر ئەوە هەر هەواڵێک بۆ پێشوەختە دیاری کردنی، هەواڵێکی دڵخۆشکەرە.

پێشبینیکردنی لافاو بەناوبانگ بووە بەوەی زۆر جار هەڵەی تێدابێت، بەڵام گووگڵ بەهۆی زیرەکی دەستکرد و ڕاهێنانی بە چەند زانیارییەکی پەیوەندیدارەوە، لەوانە ڕووداوە مێژووییەکان، خوێندنەوەی ئاستی ڕووبارەکان، خوێندنەوەی بەرزی و نزمی زەوییەکە و زۆر شتی تر، ئەم کێشەیەی تا ڕادەیەک چارەسەر کردووە. گووگڵ دەڵێت ئامانجیان ئەوەیە لە داهاتوودا ئەم تەکنەلۆژیایە تەنها بۆ شوێنی زۆر دیاری کراو نەبێت و هەموو جیهان سوودی لێ وەربگرێت. گووگڵ دەڵێت تاوەکو ئێستا توانیویەتی بەهۆی ئەم تەکنەلۆژیایەوە پێشبینی لافاو لە 80 وڵاتی جیهان بکات و زۆرینەی ئەو وڵاتانەش لە کیشوەری ئەفریقا و ئاسیا بوون.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/qGuw8EW
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە