سامسۆنگ نزیکە لە وەرگرتنی 6 ملیار دۆلار بۆ بنیادنانی کارگەی بەرهەم هێنانی چیپ لە تێکساس

بەپێی ڕاپۆرتەکانی پێگەی ڕۆیتەرز بێت، سامسۆنگ بەم زووانە هاوکارییەک بە بڕی 6 ملیار دۆلار وەردەگرێت بۆ فراوان کردنی کارگەکانی چیپ دروستکردن لە ناوچەکە. هاوکارییەکە بەشێک دەبێت لە پڕۆژەی CHIPS and Science Act کە 280 ملیار دۆلار تەرخان دەکات بۆ پەرەپێدان و توێژینەوە و بەرهەم هێنان لە ئەمریکا.
سامسۆنگ لە ئێستادا کارگەی بەرهەم هێنانی چیپ لە شاری Tylor لە ویلایەتی تێکساس بنیاد دەنێت، کە چاوەڕوان دەکرێت لە کۆتایی ئەمساڵ کارەکانی کۆتایی پێ بێت و دوو هەزار کارمەند دەست بە کار کردن بکەن لە کارگەکە. سەرەتا مەزەندەی ئەوە کرابوو کە کارگەکە تەنها 17 ملیار دۆلار تێچووی دەبێت، بەڵام دواتر تێچووی دروستکردنی بۆ 25 ملیار بەرز بوویەوە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/Gu7E6Bs
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە