ئەمریکا بەنیازە 4 کۆمپانیای دیکەی چینی کە پەیوەندییان بە هواوەیەوە هەیە قەدەغە بکات

شەڕی نێوان ئەمریکا و هواوەی بەردەوامە و ئیدارەی جۆ بایدن بەنیازە 4 کۆمپانیای دیکەی چینی کە درووستکەری چیپن و پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە کۆمپانیای هواوەی هەیە، بخاتە لیستی ڕەشەوە.

بە پێی ئەو سەرچاوانە بێت کە دەست پێگەی بلوومبێرگ کەوتووە، کۆمپانیاکان بریتین لە Qingdao Sien, SwaySure, Shenzhen Pensun Technology, ChangXin Memory Technologies (CXMT).

لەوانەیە ئەم چوار کۆمپانیایە بخرێنە لیستی ڕەشی وڵاتی ئەمریکاوە، بەو شێوەیە هەر کۆمپانیایەکی ئەمریکی بیەوێت بازرگانیان لەگەڵ بکات پێویستی بە ڕێگەپێدانی تایبەتی وڵاتەکەی دەبێت. جیا لەم چوار کۆمپانیایە، دەوترێت ئەمریکا بەنیازە دوو کۆمپانیای دیکەش بخاتە لیستی ڕەشەوە کە یارمەتی هواوەی دەدەن لە درووست کردنی مۆدێمی تۆڕی نەوەی پێنجەم.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/a2GUnNM
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە