پەبجی مۆبایل پشتگیری 120FPS بۆ زیاد دەکرێت

پەبجی مۆبایل، لە دوای چەند ساڵ لە بڵاو کردنەوەی یەکێکە لە بەناوباگترین یارییەکان لە چەشنەکەی خۆیدا و ئێستاش یاریکەرێکی زۆری هەیە. بە فەرمی کۆمپانیای بەرهەمهێنەری یارییەکە، Krafton، ڕایگەیاند لە وەشانی داهاتووی یارییەکە پشتگیری 120FPS بۆ یارییەکە زیاد دەکەن. ئەو وەشانەی کە ئەم پشتگیرییەی بۆ زیاد دەبێت وەشانی 3.2ی یارییەکە دەبێت. کۆمپانیای بەرهەمهێنەری یارییەکە زانیاری لە کاتی بەردەست بوونی وەشانەکە نەخستۆتە ڕوو و هیچ ڕوونکردنەوەیەکیشی نەداوە لەبارەی ئەو مۆبایل و تابلێت و ئایپادانەی کە پشتگیری لە 120FPS دەکەن. هەرچەندە وێنەیەکی دزەپێکراو هەیە و ئاماژە بەوە دەکات مۆدی 120FPS پشتگیری لە هەردوو مۆبایلی Galaxy S23 Ultra و Galaxy S24 Ultra دەکات.

دیار نییە کام مۆبایلی دیکەی کۆمپانیای سامسۆنگ پشتگیری لەم دۆخە دەکەن و ئەم هەواڵەش تەنها دزەپێکراوە. بۆیە باشتر وایە چاوەڕوان بین کۆمپانیا بە فەرمی تەواوی زانیارییەکان ڕایگەیەنێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/covSneE
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە