مۆبایلی Tecno Camon 30 5G و Tecno Camon 30 بە ڕوونمای AMOLED نمایش کران

تێکنۆ لە کۆنگرەی MWC زنجیرە مۆبایلی Tecno Camon 30 نمایش کرد. لەم بابەتەدا باس لە هەردوو جۆری ئاسایی دەکەین و بابەتێکی دیکە بەردەستە کە باسمان لە جۆرەکانی دیکە کردووە. هەردوو مۆبایلەکە لەڕووی پاتری و ڕوونما و کامێراوە هاوشێوەن، تەنها چیپسێتەکانیان جیاوازی هەیە، جۆری 5G چیپسێتی Dimensity 7020 لەسەر جێگیر کراوە و جۆری 4G چیپسێتی Helio G99 لەسەر جێگیر کراوە.

ڕوونماکانیان لە جۆری AMOLED و قەبارەیان 6.78 ئینجە و ڕوونیان +FHD و تێکڕایی نوێ بوونەوەیان 120 هێرتزە. پاترییەکانیان قەبارەی 5,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 70 وات.

کامێرای سێڵفی و سەرەکی مۆبایلەکان 50 مێگاپێکسڵە پشتگیری لە OIS دەکەن و کامێرایەکی قووڵیش لە خۆ دەگرن بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/DxMlXPa
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە