مۆبایلی Redmi A3 بە ڕوونمایەکی گەورەی 90 هێرتزییەوە نمایش کرا

شاومی ئەمڕۆ لە هیندستان مۆبایلێکی نوێی نمایش کرد لە زنجیرەی ڕێدمی A بە ناوی Redmi A3. مۆبایلەکە تێکڕای نوێبوونەوەی ڕوونماکەی 90 هێرتزە و کار بە ئەندرۆید 14 دەکات. چیپسێتی MediaTek Helio G36 لەسەر جێگیر کراوە و بە بژاردەی ڕامی 3 گێگابایت و 4 گێگابایت و 6 گێگابایت بەردەست دەبێت. ڕوونمایەکی قەبارە 6.71 ئینجی لە جۆری LCD بە ڕوونی +HD هەیە و بە پارێزەری Gorilla Glass 3 ڕووپۆش کراوە و سێڵفییەکی 5 مێگاپێکسڵی هەیە. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە و پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 10 واتی هەیە.

نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 3 گێگابایت بریتییە لە 87 دۆلار و بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت بریتییە لە 100 دۆلار و بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بریتییە لە 111 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3lMCcG6
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە