چوار یاری تایبەتی ئێکس بۆکس بۆ کونسوڵی PS5 و نێتێندۆ بەردەست دەبن

ڕۆژی ڕابردوو ئێکس بۆکس لە ئەڵقەیەکی پۆدکاست دواین نوێکاریی و داهاتووی کۆمپانیاکەی ئاشکرا کرد. لە چاوپێکەوتنەکەدا، فیڵ سپێنسەر، بەڕێوبەری بەشی گەیمینگی مایکرۆسۆفت، ڕایگەیاند کە چوار یاری تایبەتی ئێکس بۆکس بۆ کونسوڵی PS5 و نێتێندۆ بەردەست دەبن کە تاکو ئێستا یارییەکان ئاشکرا نەکراوە، بەڵام دەنگۆکان باس لەوە دەکەن کە هەر یەک لە یارییەکانی Hi-Fi Rush و Sea of Thieves، Pentiment و Grounded ئەو چوار یارییە دەبن کە باسییان لێوە دەکرێت. هەروەها ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە یاری Starfield و Indiana Jones and the Great Circle لە ئێستادا بەردەست دەبن بۆ کۆنسوڵەکانی دیکە.

لە چاوپێکەوتنەکەدا باس لەوە کرا لە ئێستادا نەوەی داهاتووی کۆنسوڵی ئێکس بۆکس لە پەرەپێدانە و بەنیازن ببێت بە گەورەترین بەرەوپێش چوونی تەکنیکی لە بواری کۆنسوڵەکان. هەروەها بەشدار بووانی خزمەت گوزاری Xbox Game Pass لە ئێستادا زیاتر لە 34 ملیۆنە و یەکەمین یاری کۆمپانیای Activision Blizzard کە لەسەر خزمەت گوزارییەکە بەردەست دەبێت بریتییە لە یاری Diablo IV لە ڕۆژی 28 مانگی داهاتوو.

هەروەها لە مانگی شەشی ئەمساڵ بۆنەی Xbox Showcase دەبەستن بۆ پیشاندانی یارییەکانیان و لە داهاتوودا کاتەکەی بە دیاری کراوی ئاشکرا دەکەن.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/mvbZrE8
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە