کۆمپانیای OpenAI ژیری دەستکردی Sora ڕاگەیاند، دەتوانێت ڤیدیۆ دروست بکات لە ڕێگای پێدانی دەقەوە

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلێکی ژیری دەستکردی نوێی بە ناوی Sora ڕاگەیاند کە دەتوانێت ڤیدیۆ دروست بکات. OpenAI دەڵێت Sora دەتوانێت ڤیدیۆی ڕوونی بەرز و لە ڕاستی چوو دروست بکات لە ڕێگەی پێدانی دەقەوە، کە ماوەکەی تاکو یەک خولەک بێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوی OpenAI بێت، ژیری دەسکردەکە دەزانێت کە تەنەکان چۆن کاردەکەن و جووڵە دەکەن لەبەر ئەمەش دەتوانێت ڤیدیۆکان بە وردەکارییەکی زۆر باش دروست بکات. هەروەها دەتوانێت تەنها لە یەک وێنەوە ڤیدیۆ دروست بکات و وێنەکە گەورەتر بکات و ئەو بەشانەی کە لە وێنەکەدا کەمە دروستی بکاتەوە.

نمونەی هەندێک لەو ڤیدیۆیانەی کە ژیری دەستکردەکە دروستی کردووە

 

لە ئێستادا ژیری دەستکردەکە تەنها بۆ بەکارهێنەرانی Red Teamers بەردەستە، کە مەترسییەکانی هەڵدەسەنگێنن. لەگەڵ هەندێک لە هونەرمەند و دیزاینەر و سینەماکاران بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی. هەروەها OpenAI ئاماژەی بەوە کرد کە ژیری دەستکردەکە لە ئێستادا لەوانەیە کێشەی بۆ دروست بێت لە تێگەیشتن لە بار و دۆخە جیاوازەکان و بەهەڵە ڤیدیۆ دروست بکات.

نمونەی هەندێک لەو ڤیدیۆیانەی کە ژیری دەستکردەکە بە هەڵە دروستی کردووە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/S9C07Wb
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە