بەفەرمی مۆبایلی iQOO Neo9 Pro بە چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 2 نمایش کرا

مۆبایلی iQOO Neo9 Pro لە مانگی 12ـی ساڵی ڕابردوو لە چین بە چیپسێتی Dimensity 9300 نمایش کرا، ئێستا جۆری جیهانی مۆبایلەکە بە چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 2 لە هندستان نمایش کرا.

ڕوونماکەی لە جۆری AMOLED و بە پانێڵی LTPO قەبارەی 6.78 ئینجە و ڕوونی 1,260*2800 پیکسڵە و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 144 هێرتزە و ڕووناکی ڕوونماکەی دەگاتە 3,000 نیت.

کامێرای سێڵفی ڕوونی 16 مێگاپێکسڵە و کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشەفراوان ڕوونی 2 مێگاپێکسڵە. پەنجەمۆری ژێر ڕوونما لە خۆ دەگرێت. پاترییەکەی قەبارەی 5,160 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 120 وات.

نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە بریتییە لە 410 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/sqrIg19
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە