مۆبایلی چەماوەی Huawei Pocket 2 flip نمایش کرا

ئەمڕۆ هواوەی لە چین مۆبایلێکی نوێی چەماوەی بە ناوی Huawei Pocket 2 flip نمایش کرد. ڕوونمای سەرەکی قەبارەی 6.94 ئینجە لە جۆری OLED بە ڕوونی 2690 * 1136 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕووناکی تاوەکو 2,200 نیت. هەروەها ڕوونمای دووەم و لاوەکی قەبارەی 1.15 ئینجە لە جۆری OLED بە ڕوونی 360*360 پێکسڵ.

چیپسێتی Kirin 9000S لەسەر جێگیر کراوە. پاترییەکی قەبارە 4,520 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 66 واتی وایەر، 40 واتی بێتەل و 7.5 واتی بارگاوی کەرەوەی پێچەوانە هەیە.

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە بە پشتگیری کردن لە تایبەتمەندی OIS، هەروەها کامێرای 12 مێگاپێکسڵی بۆ گۆشە فراوان و 8 مێگاپێکسڵی تێلەفۆتۆ بە تایبەتمەندی OIS بۆ 3 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ، لەگەڵ کامێرایەکی hyperspectral کە بە زیرەکی دەستکرد بەهێز کراوە بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ.

سێڵفییەکەی ڕوونی 10.7 مێگاپێکسڵە. بڕوانامەی IPX8ی هەیە بۆ دژە ئاو و پشتگیری لە پەیوەندی کردن لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە دەکات.

نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 1,044 دۆلار و بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 1,113 دۆلار و بۆ بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 1,252 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/Qz2vejM
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە