بیستۆکە سەیر و جیاوازەکەی Huawei FreeClip لە عێراق بەردەست کرا + مۆبایلێکمان بە دیاری هەیە بەشداربن!

هواوەی بیستۆکە سەیر و سەمەرەکەی،Huawei FreeClipـی، بۆ بازاڕەکانی عێراق بەردەست کرد. دیزاینی بیستۆکەکە تەواو جیاوازە و بە C-Bridge ناسراوە و بەشێکی کە دەچێتە پشتەوەی کوێچکە هەروەکو دەنکە فاسۆلیایەک وایە. هەروەک یەکەم بیستۆکە کە هیچ جیاوازییەک ناکات لە نێوان گوێی چەپ و ڕاست و خۆکارانە هەر کامێکیان لە هەر گوێچکەیەک بکەیت دەیناسێتەوە.

تێبینی: مەرجەکانی بەشداریکردن لە تیروپشکەکە لە خوارەوەیە 👇.

بیستۆکەکە بە کەیسەوە بەرگەی 36 کاتژمێر لە کارکردن دەگرێت و بە تەنهاش هەر دانەیەکیان هە ٨ کاتژمێر بەرگە دەگرن. هەروەک لە ماوەی 40 خولەک کە بە تەواوی بارگاوی دەبێتەوە، هەروەها بەرگەی 3 کاتژمێر لە کارکردن دەگرێت تەنها بە 10 خولەک بارگاوی کردنەوە. بیستۆکەکان بڕوانامەی IP54 لە خۆ دەگرن بۆ دژە پرژەی ئاو و ئارەق کردن.

ئەم بیستۆکە توانای هەیە لە یەک کاتدا لەگەڵ دوو ئامێر پەیوەست ببێت و بە شێوەیەکی زیرەکانە لە نێوانیان ئاڵوگۆڕ دەکات. ئەمە و پاڵپشتیکردنی لە هەردوو سیستەمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید و دەتوانیت لە ڕێگەی ئەپی Huawei AI Life باشتر کۆنتڕۆڵی بکەیت.

ئەوەی سەرەنج ڕاکێشتری کردووە، ئەم بیستۆکە لە کاتی بەکارهێنانی گوێت تەواو کپ ناکات وەکو بیستۆکەکانی تر و ئاگات لە دەوروبەر هەر دەمێنێت. لە کاتی تەلەفۆن و گوێ گرتنیشدا، دەنگەکان بەرز و بێ کێشەن. ئینجا لەوە نایابتر کاتێک لە کوێچکەیان دەکەیت، ئەوەندە بە باشی دەلکێن بە گوێچکەوە تەنانەت لە کاتی ڕاکردن و ڕاوەشاندنی سەریشدا ناکەون.

ئێستا بیستۆکەکە بە نرخی 153 دۆلار لە بازاڕەکانی عێراق بەردەستە.

بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن بۆ زانیاری وردتر:

مەرجەکانی بەشداریکردن لە پێشبڕکێی بردنەوەی مۆبایلی هواوەی:

١- پێویستە لە ژێر ڤیدیۆکە لە ئینستەگرام (کرتە لێرە بکە) لە کۆمێنت ٣ هاوڕێت مێنشن بکەیت.

٢- مۆدێلی مۆبایلەکە پێشبینی بکەیت (وەکو هاوکاری مۆبایلەکە لە زنجیرەی نۆڤایە)

٣- فۆڵەوی ئینستەگرامی کەی ئای تی ئێن بکە

بەم جۆرە ناوت دەچێتە تیروپشکەوە و لە ماوەی داهاتوو تیروپشکەکە ئەنجام دەدرێت و ناوی براوە ڕادەگەیەنین لەسەر ئینستەگرام.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/W8lzhtQ
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە