کاتژمێری Galaxy Fit 3 بەپاترییەک کە بەرگەی 13 ڕۆژ کارکردن دەگرێت نمایش کرا

سامسۆنگ ئەمڕۆ کاتژمێری زیرەکی Galaxy Fit 3 وەک وەشانێکی باشتر کراوی Galaxy Fit 2 دوای 4 ساڵ نمایش کرد. کاتژمێرەکە ڕوونمایەکی قەبارە 1.57 ئینجی لە جۆری AMOLED بە ڕوونی 256 * 402 پێکسڵ هەیە. پاترییەکەی بەرگەی 13 ڕۆژ کار کردن دەگرێت بە یەکجار بارگاوی کردنەوە. دەتوانێت چاودێری خەو، لێدانی دڵ، قەلەقی، وە ڕاهێنانەکانت بکات. بڕوانامەی IP68 و 5ATM هەیە بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز. قەبارەی ڕامەکەی 16 مێگابایت و بیرگەکەی 256 مێگابایتە. نرخی بەرهەمەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام سبەینێ بەردەست دەبێت بۆ کڕین لە هەندێک لە وڵاتانی ئاسیا، ناوەڕاست و باشووری ئەمریکا، ئەورووپا و بە 3 ڕەنگی جیاواز بەردەست دەبێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/K7WPgbR
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە