لینۆڤۆ نوێترین لاپتۆپەکانی بە دوگمەی Copilot و زیاترەوە نمایش کرد

لینۆڤۆ چەند لاپتۆپێکی نوێی نمایش کرد لە کۆنگرەی MWC 2024ی ئەمساڵ، لە زنجیرەی ThinkPad T و زنجیرەی ThinkBook. کۆمپانیاکە بە کۆمپیوتەری زیرەکی دەستکرد ناویان دەبات چوونکە دوگمەی Copilot لە خۆ دەگرن. ئەو لاپتۆپانەی ڕاگەیاندران بریتین لە ThinkPad T14 Gen 5, ThinkPad T16 Gen 3, ThinkPad X12 Detachable Gen 2, ThinkBook 14 2-in-1 Gen 4 کە هەموویان پرۆسێسەری Ultraی ئێنتێڵیان لەسەر جێگیر کراوە.

مۆدێلی ThinkPad X12 Detachable Gen ڕوونماکەی ڕەهەندی 3:2 ـە و بە Corning Gorilla Glass پارێزراوە و پرۆسێسەری Intel Core Ultra U لەسەر جێگیر کراوە، ئەم بەرهەمە تاوەکو ڕادەیەک بە لاپتۆپ و تابلێتیش هەژمار دەکرێت، چوونکە ڕامی 32 گێگابایتە و کامێرای دواوەی 8 مێگاپێکسڵ و سێڵفی 5 مێگاپێکسڵە و دەتوانرێت لە تەختەکلیلەکەی جیابکرێتەوە.

لاپتۆپی نوێکراوەی ThinkBook 14 2-in-1 Gen 4 زۆر تەنک و کێش سووکە، وە تەچپادێکی گەورەتر لە خۆ دەگرێت.

نرخی دەستپێکی جۆری ThinkPad T14 Gen 5 بریتییە لە 949 دۆلار و جۆری ThinkPad T16 Gen 3 بریتییە لە 1,219 دۆلار و جۆری ThinkPad X12 Detachable Gen بریتییە لە 1,399 دۆلار و جۆری ThinkBook 14 2-in-1 Gen 4 بریتییە لە 1,169 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/X5RnBdg
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە