ChatGPT بیرەوەری بۆ زیاد دەکرێت و لە بیری دەبێت تۆ کێیت و حەزت لە چییە

یەکێک لە کێشە گەورەکانی چاتبۆتەکان لە ئێستادا بریتییە لە لەبیرکردنی زانیارییەکانت کاتێک گفتوگۆیەکی نوێی لەگەڵ دەبەستیت، وەک، پێشووتر پرسیاری چیت لێکردوو و زۆر زیاتر.

کۆمپانیای OpenAI لە هەوڵی چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە بە تاقی کردنەوەی تایبەتمەندی Memory، کە زانیارییە کەسییە گرینەگەکانی بەکارهێنەرانی لە بیر دەمێنێت و بەپێی زانیارییە زەخیرە کراوەکان وەڵامت دەداتەوە. دەتوانیت تەنها چەند زانیارییەکی دیاری کراوی پێ بدەیت کە بیری بێتەوە، بۆ نمونە، منداڵەکەت حەزی بە چ جۆرە خواردنێک هەیە، یاخود فێری زمانی پرۆگرامینگی جاڤاسکریپت دەبیت. بەم شێوەیە هەر کاتێک پرسیارێکی ئاڕاستە بکەیت دەربارەی ئەم بابەتانە ئەوا بە پێی ئەو زانیارییانە وەڵام دەداتەوە کە پێی دراوە.

تایبەتمەندییەکە هەندێک لە زانیارییە هەستیارەکانی زەخیرە ناکات، وەک زانیاری تەندروستی، هەروەها بەکارهێنەران دەتوانن بە چاتبۆتەکە بڵێن زانیارییەک لە بیر بکات یاخود لە بەشی Memory زانیارییەکان بسڕنەوە. ئێستا تایبەتمەندییەکە بۆ هەندێک لە بەکارهێنەران بەردەستە بە شێوەی تاقیکاری و لە داهاتوودا بۆ بەکارهێنەری زیاتر بەردەست دەبێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/Wj5kOpE
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە