شانشینی یەکگرتووی بەڕیتانیا بەکارهێنانی مۆبایل لە لایەن خوێندکارەوە لە قوتابخانەکان قەدەغە دەکات

هەبوونی مۆبایل بووە بە ستاندارد لە زۆرینەی وڵاتان و بۆ زۆرینەی تەمەنەکان، بەڵام هەر هەنووکە هەست بە سەرقاڵ کردنی خوێندکاران کراوە بە مۆبایلە زیرەکەکان لە هۆڵەکانی خوێندن. لە نوێترین هەوڵدا شانشینی یەکگرتووی بەڕیتانیا بەکارهێنانی مۆبایل لە لە کاتی قوتابخانەدا قەدەغە دەکات لە لایەن خوێندکارانەوە. ئەم بڕیارەی شانشینی یەکگرتووی بەڕیتانیا دوای وڵاتانی دیکەی ئەورووپی وەک فەڕەنسا و ئیتاڵیا دێت.

هەندێک لە قوتابخانەکانی بەڕیتانیا دەمێکە ئەم بڕیارەیان جێبەجێ کردووە، بەڵام ئێستا بڕیارەکە گشتییە و دەبێت لە هەموو قوتابخانەیەک جێبەجێ بکرێت.

*ڕای نووسەر: هەنگاوێکی لەم شێوەیە زۆر گرنگ و پێویستە لە هەر وڵاتێکدا، نەک تەنها لە قوتابخانەکان، بەڵکو ئەگەر بکرێت لە زانکۆکانیش هەمان هەنگاو جێەبجێ بکرێت. خوێندکار دەتوانێت کۆمپیوتەر یاخوود تابلێت و ئایپاد بەکار بهێنێت بۆ گەڕان لەجیاتی مۆبایل و خۆ سەرقاڵ کردن پێوەی. هەمان قسەش بۆ زانکۆکان ڕاستە، بەداخەوە لە ئێستادا زۆرینەی کاتەکان خوێندکار ناتوانێت بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک گوێڕاگر بێت لە دکتۆر و مامۆستا بەهۆی کاریگەری مۆبایل و سۆشیاڵ میدیا، بەهۆی ئەوەی مێشکی وا ڕاهێندراوە تەنها توانای هەیە بۆ ماوەی چەند خوولەکێک سەرنجی هەبێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/90JgHOI
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە