سامسۆنگ زانیاری زیاتری دەربارەی ئەڵقە زیرەکەکەی بڵاو کردەوە

لە کۆنگرەی Galaxy Unpackedی مانگی ڕابردوو، سامسۆنگ تیزەرێکی لە تەکنەلۆژیای داهاتوو کە بریتییە لە ئەڵقەی زیرەک پیشانداین. ئێستا کۆمپانیاکە زانیاری و وێنەی زیاتری ئەڵقەکەی بڵاو کردەوە. ئەو کەسانەی کە ئەزموونی ئەڵقەکەیان کردووە دەڵێن کێشی زۆر سووکە و بە 3 ڕەنگی جیاواز بەردەست دەبێت (زیوی، ڕەش، ئاڵتوونی)، هەرچەندە سامسۆنگ دەڵێت تاوەکو کاتی بەردەست کردنی گۆڕانکاری لە ئەڵقەکەدا دەکات و لەوانەیە ئەمەش ببێتە هۆی گۆڕینی کێشەکەی، بۆ زیاتر یان کەمتر.

سەرۆکی بەشی تەندرووستی دیجیتاڵی کۆمپانیای سامسۆنگ د.هۆن پاک بە تەواوەتی ئاماژەی بەوە نەدا کە چ هەستەوەرێک لە ئەڵقەکەدا جێگیر دەکرێت، بەڵام باسی لە چاودێرکردنی تەندرووستی خەو کردووە لەسەر بنەمای لێدانی دڵ، جووڵە، هەناسەدان.

سامسۆنگ هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای Natural Cycle ئەنجامداوە(ئەم کۆمپانیایە یارمەتیدەری سامسۆنگە بۆ بەردەست خستنی تایبەتمەندی چاودێری کردنی سووڕی مانگانە و منداڵبوون لە کاتژمێرە زیرەکەکاندا) بۆ بەردەست خستنی ئەم تایبەتمەندییە لە ئەڵقە زیرەکەکەشدا بۆ ڕکابەری سەرەکی ئەڵقەی Oura.

ئەڵقەکەی سامسۆنگ پشتگیری لە تایبەتمەندییەکی نوێ دەکات بە ناوی My Vitality Score کە بەمزووانە لەسەر ئەپی تەندرووستی سامسۆنگ بەردەست دەبێت. ئەم تایبەتمەندییە بریتی دەبێت لە پێوانی ڕێژەی چالاکی و گەشەی کەسێک لەسەر بنەمای خەو، چالاکی، لێدانی دڵ لە کاتی پشوودان، گۆڕان لە لێدانی دڵ.

ئەم تایبەتمەندییە بۆ کاتژمێرە زیرەکەکانیش بەردەست دەبێت، لە مۆدێلی Watch 6 و دواتر، بەڵام پێویستی بە زنجیرە مۆبایلی گالەکسی ئێس 24 دەبێت بۆ کارپێکردن. پاتری ئەڵقەکەکە بۆ چەندین ڕۆژ بەرگە دەگرێت بە پێی بارگاوی کردنەوەی و بەکارهێنانی.

هەروەها ئەوانەی کە ئەڵقەکە بەکار دەهێنن دەتوانن ئامانجی تەندرووستی دیاری بکەن و نوێکاری و ڕێنمایی تایبەت بەم ئامانجانە لە شێوەی شتێک بەردەست دەبێت لە کۆتایی ئەمساڵ بەناوی Booster Cards لەسەر ئەپی تەندرووستی سامسۆنگ.

سامسۆنگ کاتی بەردەست بوون و نرخی بەرهەمەکەی لە ئێستادا ئاشکرا نەکرد، بەڵام لە کۆتایی ئەمساڵ بەرهەمەکە بەردەست دەبێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/e2R3cGO
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە