تیزەری مۆبایلە چەماوەکەی داهاتووی بڵاو کرایەوە، لە کۆتایی ئەم هەفتەیە نمایش دەکرێت

هواوەی تاکو ئێستاش ناتوانێت خزمەت گوزارییەکانی گووگڵ بۆ مۆبایلەکانی بەکار بهێنێت، بەڵام بەردەوامە لە بەرهەم هێنانی مۆبایل بۆ سیستەمی ئەندرۆید. بەفەرمی هواوەی ڕایگەیاند مۆبایلی چەماوەی داهاتووی لە کۆتایی ئەم هەفتەیە نمایش دەکات، Huawei Pocket 2.
لە تۆڕی Weibo چینی، هواوەی ڕایگەیاند کە مۆبایلەکە لە ڕۆژی 22 ئەم مانگە نمایش دەکرێت لە بۆنەی Fashion Festival. تاکو ئێستا هیچ وێنەیەکی فەرمی مۆبایلەکە بڵاو نەکراوەتەوە جگە لە تیزەرێک نەبێت. یەکەم نەوەی مۆبایلە چەماوەکە دوو ساڵ لەمەوبەر نمایش کرا، Huawei Pocket 50، کە لە هەمان جۆری Galaxy Z Flip.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/G9kI0sp
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە