شاومی بەمزووانە تابلێتێکی ئاست بەرز نمایش دەکات

بە فەرمی شاومی لە ڕۆژی 22ی ئەم مانگە لە چین کۆنگرە دەبەستێت و بەهێزترین بەرهەمەکانی خۆی نمایش دەکات. لە نێویاندا تابلێتێکی نوێ و ئاست بەرز بە ناوی Xiaomi Mi Pad 6S Pro. تابلێتەکە ڕوونمایەکی قەبارە 12.4 ئینجی لە جۆری LCD بە ڕوونی 3K لە خۆ دەگرێت و تێکڕای نوێبوونەوەی 144 هێرتزە. چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 2 لەسەر جێگیر کراوە و پشتگیری لە تەکنەلۆژیای Wi-Fi 7 و بارگاوی کەرەوەی 120 واتی دەکات.

شاومی لە هەمان ڕۆژدا چەندین بەرهەمی دیکەی ئاست بەرز نمایش دەکات و دیارترینیان بریتی دەبێت لە مۆبایلی شاومی 14 ئەڵترا.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/ekQJBnM
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە