گووگڵ ناوی Bard گۆڕی بۆ Gemini، هەروەها ئەپێکی تایبەتی لەسەر ئەندرۆید بۆ بەردەست خست

دوای ئەوەی مایکرۆسۆفت ناوی ژیری دەستکردەکەی گۆڕی بۆ Copilot، گووگڵیش ناوی ژیر دەستکردەکەی کرد بە Gemini. هەروەکو لەم هەفتەیەدا زانیاریی دزەی پێکرا کە گووگڵ کار لەسەر ئەپێکی تایبەت دەکات بۆ ژیری دەستکردەکەی و گۆڕینی ناو و بەردەست خستنی وەشانی Advanceـی ژیری دەستکردەکە کە پێویست بە پارەدان دەکات بۆ بەکارهێنانی.

 

ئەمڕۆ گووگڵ هەواڵەکانی پشت ڕاست کردەوە، ئێستا ژیری دەستکردی Gemini پشتگیری لە 40 زمان دەکات لە وەشانی وێب و بەم زووانەش لەسەر وەشانی ئەپەکەی لەسەر هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس پشتگیری زمانەکانی بۆ زیاد دەکرێت.

هەروەها ئەو کەسانەی کە وەشانی ئەپەکە دادەبەزێنن لە مۆبایلەکانیان لەسەر سیستەمی ئەندرۆید، ئەوا یاریدەدەری کەسی مۆبایلەکانیان دەگۆڕێت بۆ Gemini، بەڵام دەتوانن بیگۆڕنەوە بۆ Google Assistant ئەگەر ویستیان. هەروەها زۆربەی کردارەکانی Google Assistant لە خۆ دەگرێت، وەک، پەیوەندی کردن، دانانەوەی کاتژمێر و زیاتر. بەڵام لەسەر ئای ئۆ ئێس تەنها لە ناو ڕەقی گووگڵ بەردەست دەبێت.

ژیری دەستکردەکە ئێستا لەسەر ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس لە ئەمریکا بە زمانی ئینگلیزی بەردەستە. هەروەها لە هەفتەی داهاتوو لە چەند ناوچەیەکی دیکە بەردەست دەبێت.

هەروەها یەکەم وەشانی مۆدێلی Gemini Ultra بەردەستە کە جۆری Advance ژیری دەستکردەکەی بەهێز کردووە. کە دەتوانیت بە شێوەیەکی قوڵتر گفتوگۆی لەگەڵ بکەیت و وەڵامت بداتەوە، هەروەها گفتوگۆکانی ڕابردووی لە بیر دەمێنێت کە لەگەڵدا ئەنجامت داوە و بەتواناترە لە چارەسەر کردنی کێشەکان.

جۆری Advance پێویستە بەشداری لە خزمەت گوزاری Google One پلانی AI Premium بکەیت کە نرخی مانگانەی 20 دۆلارە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2xc8y4T
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە