سامسۆنگ 3 کارتی MicroSDی نوێ نمایش کرد کە دانەیەکیان بەرزترین خێرایی هەیە

سامسۆنگ 3 کارتی MicroSDی نوێی نمایش کرد کە یەکێکیان خێرایی لە زۆرینەی بیرگە SSD ـیەکان زیاترە. 2 دانەکەی دیکە قەبارەیان گەورەترە و سامسۆنگ دەیەوێت بژاردەی جیاواز پێشکەشی کڕیارانی بکات.

کۆمپانیاکە یەکەمین کارتی MicroSDی لە جیهاندا نمایش کرد کە کار بە SD Express interface بکات و خێراییەکی سەرسوڕھێنەری هەیە و خێرایی خوێندنەوەی زانیاری(Data) بریتییە لە 800 مێگابایت لە هەر چرکەیەکدا، هەروەها تەکنەلۆژیای Dynamic Thermal Guard (DTG) تێدا بەکار هێنراوە بۆ پاراستنی پلەی گەرمی کارتەکە لەم خێراییە بەرزەدا.

وەکو بەراوردێک، ئەو کارتانەی کە بنچینە بوون لەسەر UHS-1 interface خێرایی خوێندنەوەیان 104 مێگابایت بوو لە هەر چرکەیەکدا، وە ئەوانەی بنچینە بوون لەسەر UHS-II interface خێراییان 150 مێگابایتە لە هەر چرکەیەکدا، بەڵام کارتە نوێیەکەی سامسۆنگ خێرایی خوێندنەوەی 800 مێگابایتە لە هەر چرکەیەکدا و 1.4 هێندە خێراترە لە بیرگەیەکی SATA SSD کە خێرایی خوێندنەوەی دەگاتە 560 مێگابایت لە هەر چرکەیەکدا و خێرایی خوێندنەوەی نزیکە لە بیرگەی دەرەکی SSD سامسۆنگ.

ئەم کارتە نوێیەی سامسۆنگ لە کۆتایی ئەمساڵ بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن، بەڵام نرخی دیاری نەکراوە.

کارتەکانی دیکەی سامسۆنگ قەبارەیان 1 تێرابایتە و لە جۆری UHS-1 ـن، هەروەها تەکنەلۆژیای 1TB V-NAND تێدا بەکار هێنراوە و بە چەندین تاقیکردنەوەی بەرگە گرتندا تێپەڕیون وەک تاقیکردنەوەی بەرگە گرتنی شکان لە شوێنی بەرزەوە، لە پلەی گەرمی زۆر بەرز و نزمدا، دژی ئاو و تیشکی X-ray و چەندەها تاقیکردنەوەی بەرگە گرتنی دیکە. هاوشێوەی کارتەکەی دیکە، نرخی ئاشکرا نەکراوە بەڵام لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/TzPDYf9
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە