یەکەم وەشانی پێشبینی ئەندرۆید 15 بەردەست کرا

ڕۆژی ڕابردوو گووگڵ یەکەم وەشانی پێشبینی ئەندرۆید 15ـی بۆ گەشەپێدەران بەردەست کرد، هەروەها وەشانی دووەمی پێشبینی لە مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت و وەشانی تاقیکاری لە بەهاری ئەمساڵ و وەشانی جێگیریش لە دوای مانگی حەوت بەردەست دەبێت.

وەکو هەمیشە، وەشانی پێشبینی گۆڕانکاری و تایبەتمەندی نوێی بەرچاو لە خۆ ناگرێت. وەشانەکە پشتگیری لە هاوبەشی پێکردنی بەشێکی ڕوونمای مۆبایلەکان دەکات، واتا دەتوانیت تەنها ئەپێکی دیاری کراو یاخود بەشێکی مۆبایلەکەت هاوبەشی پێ بکەیت.
Android 15 Developer Preview 1 is out, first Beta arrives in Aprilکاری زیاتر کراوە بۆ باشتر کردنی کارایی سیستەمەکە، لەگەڵ دەست گەیشتنی زیاتر بە کامێرا و ئەڵگۆڕیثمی ئامێرە پشتگیری لێکراوەکان، هەورەها پشتگیری لە جۆرێکی نوێی داتا لە ئەپی Health Connect دەکات. فایلەکان تەکنیکی کریپتۆگرافی دەپارێزرێن لە ئەپە زیان بەخشەکان و دەستکاری کردنیان بە بێ مۆڵەت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/MgmNe6v
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە