کواڵکۆم لە مانگی 10 چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 4 بە Oryon CPU نمایش دەکات

کواڵکۆم لە مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3 ڕاگەیاند لە کۆنگرەی ساڵانەی Snapdragon Summit، وە ئەمساڵ لە هەمان مانگ کۆنگرەکە بەڕێوە دەچێت و کواڵکۆم چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 4 نمایش دەکات. ئەم زانیارییە لەلایەن CMOی کۆمپانیای کوالکۆمەوە ئاشکرا کراوە، دۆن مەکگوایەر، کە لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا لە کۆنگرەی MWC ڕایگەیاندووە، Snapdragon 8 Gen 4 سی پی یوی ئۆریۆن بەکاردەهێنێت.

پێش ڕاگەیاندنی Snapdragon 8 Gen 4، پێشبینی دەکرێت کواڵکۆم چیپسێتێکی دیکە لە زنجیرەی Snapdragon 8 ڕابگەیەنێت. وە پێشبینی دەکرێت ئەو چیپسێتە ناووکی سەرەکی لە جۆری Cortex-X4 بێت بە خێرایی 2.9 گێگاهێرتز، هەروەها گرافیکی Adreno 735ی لەسەر جێگیر دەکرێت. خاڵەکانی ئەم چیپسێتە لە هەڵشەنگێنەری Antutu بریتییە لە نزیکەی 1.7 ملیۆن و پێشبینی دەکرێت توانای لە نێوان Snapdragon 8 Gen 3 و Snapdragon 8 Gen 2 بێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/WyZ9opf
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە