ئەیسەر مۆنیتەری Ultrawide بە قەبارەی 57 ئینج لە کۆنگرەی CES 2024 نمایش کرد

ئەیسەر کۆمەڵێک بەرهەمی نوێی لە کۆنگرەی CES 2024 نمایش کرد، یەکێک لە بەرهەمەکان بریتییە لە مۆنیتەری Predator Z57، کە چەماوەیە و Ultrawide بە قەبارەی 57 ئینج. مۆنیتەرەکە ڕوونی Dual UHD و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە بە ڕەهەندی 35:9، هەروەها لەجۆری miniLED و ڕووناکی تاوەکو 1,000 نیتە.

مۆنیتەرەکە پشتگیری لە picture-in-picture دەکات، کە دەکرێت بە دوو بەشی جیاواز و دەتوانێت لە دوو سەرچاوەی جیاوازەوە ناوەڕۆک پیشان بدات. بۆ نمونە، کۆنسوڵێکی ئێکس بۆکس و یەکێکیش پلەیستەیشن. نرخی بریتییە لە 2,500 دۆلار و لە دووەم چارەکی ئەمساڵ بەردەست دەبێت.

هەروەها ئەیسەر مۆنیتەری Predator X34 V3 نمایش کرد، کە قەبارەی بچووکترە. قەبارەکەی 34 ئینجە و بەهەمان شێوە لە جۆری MiniLEDـیە، تێکڕای نوێ بوونەوەی 180 هێرتزە و ڕوونی QHDـە. نرخی بریتییە لە 900 دۆلار و لو چارەکی دووەمی ئەمساڵ بەردەست دەبێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/iHwSR6P
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە