بەفەرمی مۆبایلی +Tecno Spark 20 Pro بە چیپسێتی Helio G99 Ultimate نمایش کرا

لە دوای نمایش کردنی هەردوو جۆری ئاسایی و جۆری پرۆ، کۆمپانیای تێکنۆ جۆری پرۆ پڵەسی مۆبایلی Tecno Spark 20 نمایش کرد.

مۆبایلەکە ڕوونمایەکی چەماوەی قەبارەی 6.78 ئینج لە خۆ دەگرێت لە جۆری AMOLED و تێکڕایی نوێ بوونەوەیان 120 هێرتز و ڕووناکی تاوەکو 1000 نیتە. چیپسێتی Helio G99 Ultimate لەسەر جێگیر کراوە کە جۆرێکی دەستکاری کراوی چیپسێتی Helio G99. پاتری مۆبایلەکە قەبارەی 5,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 33 وات.

کامێرای سەرەکی مۆبایلەکە ڕوونی 108 مێگاپیکسڵە هەروەها سێ کامێرای دیکەش لە خۆ دەگرێت لە بەشی پشتەوەی کە ڕوونییەکانیان ئاشکرا نەکراوە. هەروەها سێڵفییەکی 32 مێگاپیکسڵی.

نرخی مۆبایلەکە تاکو ئێستا ئاشکرا نەکراوە و لەم مانگەدا بەردەست دەخرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/eSOD12l
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە