مایکرۆسۆفت کۆنتڕۆڵکردنی وێبکام و مایکرۆفۆن لە ئەپی Teams ئاسانتر دەکات

مایکرۆسۆفت ڕێگەیەکی ئاسانتر تاقی دەکاتەوە بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی وێبکام و مایکرۆفۆن لە ئەپی Teams لە کاتی کۆبوونەوەکان. لە دواین وەشانی Public Preview ئەپی Microsoft Teams دەرکەتووە کە مایکرۆسۆفت گۆڕینی وێبکام و مایکرۆفۆن لە ئەپەکە زۆر ئاسانتر دەکات لەگەڵ چەند تایبەتمەندییەکی دیکە.
No more digging into settings to quickly change your webcam.لە وەشانی ئێستای ئەپی Teams بۆ گۆڕینی وێبکام یان مایکرۆفۆن یاخود پاشبنەماکەت لەکاتی کۆبوونەوەکان، پێویستت بە چەند هانگاوێکی بێزارکەر ئەنجام بدەیت. بەڵام لە وەشانە نوێیەکە لە تەنیشت وێنۆچکەی کامێرا و مایکەکە دەتوانیت گۆڕانکاری لە وێبکام یان مایکرۆفۆنەکەت بکەیت. هەروەها دەتوانیت بژاردەی چالاک کردنی spatial audio و کەم کردنەوەی ژاوە ژاوی دەنگ و گۆڕینی پاشبنەماکەت هەر لە لاتەنیشت (Sidebar) ئەنجام بدەیت. ئێستا تایبەتمەندییەکان بۆ بەکارهێنەرانی Public Preview سیستەمی ماک و ویندۆز بەردەستە و لە چەند مانگی داهاتوو بۆ هەمووان بەردەست دەبێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/fcSnDFq
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە