بەفەرمی زنجیرە مۆبایلی Redmi Note 13 نمایش کرا

لەگەڵ نمایش کردنی جۆری پرۆی 5G، شاومی جۆری 4G زنجیرە مۆبایلی Redmi Note 13 نمایش کرد، کە لە جۆری ئاسایی و پرۆ پێکدێت.

ڕوونماکانیان لە جۆری AMOLED و قەبارەیان 6.67 ئینجە و ڕوونیان +FHD و تێکڕایی نوێ بوونەوەیان 120 هێرتزە و ڕووناکییان تاوەکو 1,800 نیتە و بە پارێزەری Gorilla Glass 3 ڕووپۆش کراون.
Redmi Note 13 Pro and Redmi Note 13 get 4G versionsجۆری ئاسایی چیپسێتی Snapdragon 685 و جۆری پرۆ چیپسێتی Helio G99 Ultra لەسەر جێگیر کراوە. لە ڕووی کامێراوە، هەردوو مۆبایلەکە گۆشەفراوانێکی 8 مێگاپیسکڵی و ماکرۆیەکی 2 مێگاپێکسڵی و سێڵفییەکی 16 مێگاپیسکڵی لە خۆ دەگرن. هەروەها کامێرای سەرەکی جۆری پرۆ ڕوونی 200 مێگاپیسکڵە و جۆری ئاسایی 108 مێگاپیسکڵە.

هەردوو مۆبایلەکە پاترییەکانیان قەبارەی 5,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە، جۆری پرۆ بە بارگاوی کەرەوەی 67 وات و جۆری ئاسایی بە بارگاوی کەرەوەی 33 وات.

ڕۆژی 18ـی ئەم مانگە نرخ و کاتی بەردەست بوونی لە لایەن بریکاری فەرمی شاومی کۆمپانیای ئای تی لۆبی ڕادەگەیەنرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/5kqeLPz
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە