دوای سێ مانگ لە نمایش کردنی لە وڵاتی چین، شاومی زنجیرە Redmi Note 13 Pro بۆ بازاڕەکانی جیهان نمایش کرد.
جۆری پرۆ پڵەسی 5G، ڕوونمایەکی جۆری CrystalRes AMOLED بە قەبارەی 6.67 ئینج و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و ڕوونی 1.5K. بڕوانامەی IP68 هەیە بۆ دژە خۆڵ و تۆز و ئاو.
چیپسێتی Dimensity 7200-Ultra لەسەر جێگیر کراوە. پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 120 وات لە خۆ دەگرێت.
کامێرای سەرەکی ڕوونی 200 مێگاپێکسڵە و گۆشەفراوانی 8 مێگاپیسکڵ و 2 مێگاپێکسڵی ماکرۆ لە خۆ دەگرێت. لەگەڵ 16 مێگاپیسکڵ بۆ سێڵفی.
جۆری پرۆی 5G، تایبەتمەندی ڕوونما و کامێراکانی هەمان جۆری پرۆ پڵەسە. چیپسێتی Snapdragon 7s Gen 2 لەسەر جێگیر کراوە و پاترییەکەی قەبارەی 5,100 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 67 وات.
نرخ و کاتی بەردەست بوونی بۆ بازاڕەکانی کوردستان لە ڕۆژی 18ـی ئەم مانگە ئاشکرا دەکرێت لە لایەن بریکاری فەرمی شاومی کۆمپانیای ئای تی لۆبی.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/Omoe6h1
via IFTTT