لەگەڵ ئامێری Rabbit R1، چیتر پێویست ناکات کات بە فیڕۆ بدەیت بۆ ئەنجامدانی کارە دووبارەکانت

لە کۆنگرەی CES 2024، کۆمپانیای Rabbit ئامێرێکی نمایش کرد کە بە ژیری دەستکرد بەهێز کراوە و ئەرکەکانی مۆبایلەکەت بۆ ئەنجام دەدات لە بری ئەوەی تەنها قسەت بۆ بکات (وەک یاریدەرییە کەسییەکانی ئێستا).

ئامێری Rabbit R1 یەکەم ئامێری کۆمپانیای Rabbit کە شێوەیەکی چوار گۆشەی هەیە بە ڕەنگێکی پڕتەقاڵی سەرنجڕاکێش. ڕوونمایەکی 2.88 ئینج لە خۆ دەگرێت لەگەڵ بوونی دوو بڵندگۆ و کامێرایەک کە بە 360 پلە دەخولێتەوە و بە کەیبڵی USB-C بارگاوی دەکرێتەوە.

ئامێرەکە دووگمەیەکی هەیە، بە بەردەوامی فشار بخەرە سەری بۆ ئەوەی لە ڕێگەی دەنگەوە فەرمانی پێ بدەیت، بە سیستەمێک کار دەکات پێی دەوترێت Rabbit OS، کە بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکان مۆدێلی (Large Action Model) بەکاردەهێنێت. بۆ نمونە، دەتەوێت تەکسییەک لە ئەپی Uber داوا بکەیت، یاخود، داوای خواردنێک بکەیت، ئەوا تەنها بە پێگووتنی بە ئامێرەکە بۆت ئەنجام دەدات تەنها ئەوەندەت لەسەر دەبێت کە بە یەک کرتە کردارەکە پشتڕاست بکەیتەوە. هەروەها دوو کرتە بە خێرایی بکە بۆ ئەوەی کامێراکەی کار پێبکەیت و ناو ساردکەرەوەکەت (ثلاجە)ـی پیشان بدە بۆ ئەوەی ڕەچەتەیەکی خواردنت بۆ ئامادە بکات.

جگە لە هەندێک ئەرکی سەرەتایی کە کۆمپانیاکە پیشانی دا لە کاتی نمایش کردن وەکو نمونە، دەتوانیت کاری دیکەشی فێر بکەیت تەنها بە یەک جار ئەنجامدانی. بۆ نمونە، دەتەوێت وێنەیەک بە ژیری دەستکردنی Midjourney دروست بکەیت، تەنها پێویستە یەک جار ئەو کارە ئەنجام بدەیت و Rabbit OS هەموو هەنگاوەکان تۆمار بکات و دواتر لە کاتی داواکردنی ئەرکەکە هەموو هەنگاوەکان دووبارە دەکاتەوە.
Rabbit R1 $199پاتری ئامێرەکە تەواوی ڕۆژێک بەرگە دەگرێت، هەروەها نرخی 199 دۆلارە و ئێستا داواکاری پێش وەختەی بەردەستە و لە ساتەوەختێکی مانگی سێ یان چوار دەگات بە دەستی کڕیاران.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/pMBPFhc
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە