وەنپڵەس هەفتەی ڕابردوو جۆری جيهانى مۆبایلی OnePlus 12 و 12R نمایش کرد، ئەمڕۆش جۆری جیهانی مۆبایلی OnePlus Nord N30 SE 5G بە بێدەنگی نمایش کرد. ڕوونمای قەبارەی 6.72 ئینجە و لە جۆری LDC و ڕوونی +FHDـە. کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و ڕوونی کامێرای ماکرۆ 2 مێگاپیسکڵە، هەروەها کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 8 مێگاپیسکڵ.
چیپسێتی Dimensity 6020 لەسەر جێگیر کراوە. قەبارەی پاترییەکەی 5,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 33 وات.
وەنپڵەس تاکو ئێستا نرخ و کاتی بەردەست بوونی ئاشکرا نەکردووە.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/89rt0ba
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..