مۆبایلی OnePlus Ace 3 نمایش کرا

وەن پڵەس ئەمڕۆ لە چین مۆبایلێکی نوێی بە ناوی OnePlus Ace 3 نمایش کرد، جۆری جیهانی ئەم مۆبایلە لە ژێر ناوی OnePlus 12R بڵاو دەبێتەوە و لە ڕۆژی 23ی ئەم مانگە نمایش دەکرێت.

چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 2ی لەسەر جێگیر کراوە. ڕوونمایەکی قەبارە 6.7 ئینجی لە جۆری OLED بە ڕوونی 1.5K و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت و ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 4,500 نیت.

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە بە تایبەتمەندی OIS و کامێرایەکی 8 مێگاپێکسڵی بۆ گۆشە فراوان و 2 مێگاپێکسڵی بۆ ماکرۆ هەیە و کامێرای سێڵفی 16 مێگاپێکسڵە. پاترییەکی قەبارە 5,500 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 100 وات لەسەر جێگیر کراوە.

نرخی مۆبایلەکە لە چین بەم شێوەیەیە:

12GB RAM + 256GB= $365

16GB RAM + 512GB= $420

16GB RAM + 1TB= $490

ئەم نرخە تایبەتە بە چین و لە کاتی نمایش کردنی لە ژێر ناوی OnePlus 12R بۆ بازاڕەکانی جیهان، نرخی جیهانی مۆبایلەکە ئاشکرا دەکرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/F827Bwj
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە