کۆمپانیای LG یەکەمین مۆنیتەری OLED بە تێکڕایی نوێ بوونەوەیان 480 هێرتز نمایش کرد

كۆمپانیای LG ڕایگەیاند کە یەکەمین مۆنیتەری OLED کە تێکڕایی نوێ بوونەوەی 480 هێرتزە، لە کونگرەی ساڵانەی تەکنەلۆژیا CES پیشان دەدەن. ئێڵ جی دەڵێت مۆنیتەرەکە بۆ کڕین بەردەست نابێت، بەڵکو تەنها کۆمپانیاکان دەتوانن بەکاری بهێنن لە بەرهەمەکانیان.

مۆنیتەرەکە تێکڕایی نوێ بوونەوەی 480 هێرتزە و ڕوونی 2K و لە جۆری OLED و خێرای وەڵامدانەوەی 0.03ms، کە ئێڵ جی دەڵێت خێراترینە کاتی وەڵامدانەوەی لە جیهاندا لە ئێستادا.

ئێڵ جی کۆمەڵێک مایکرۆ لێزی بەکارهێناوە بۆ دەردانی زۆرترین ڕووناکی لە پانێڵەکە و کەم کردنەوەی وێنەدانەوەی دەرەکی. ئەمەش یارمەتی دەرە بۆ ڕووناک کردنەوەی ئەو ژینگە تاریکانەی کە لە یارییە ئەلیکترۆنییەکاندا بوونیان هەیە.

هەروەها نیوەی ئەو ڕووناکییە شینە دەردەدات بەراورد بە پانێڵی LCD، کە ئەمەش یارمەتی دەرە بۆ کەمکردنەوەی ماندوێتی چاوەکان. یەکەمین بەرهەم کە ئەم پانێڵەی بۆ بەکاردەهێنرێت لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ نمایش دەکرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/RV9Bljs
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە