لینۆڤۆ زنجیرە لاپتۆپی Lenovo Legion نوێ کردەوە

لینۆڤۆ لە کۆنگرەی CES 2024 زنجیرە لاپتۆپی گەیمینگی Lenovo Legion نوێ کردەوە. کە لە سێ لاپتۆپ پێکدێت، Lenovo Legion 9i، Lenovo Legion 7i و Lenovo Legion i5.

بەهێزتریان کە Legion 9i Pro، چیپسێتی Intel CoreTM Gen i9-14900HX لەسەر جێگیرە کراوە لەگەڵ گرافیک کاردی تاکو RTX 4090 بەردەست دەبێت. هەروەها چیپسێتی LA3-P AI لە خۆ دەگرێت کە ڕێک خستن بۆ CPU و GPU لاپتۆپەکە دەکات بەو شێوەی کە کارت پێیەتی. ڕوونماکەی قەبارەی 16 ئینج دەبێت و لەجۆری Mini-LED و ڕوونی 3.2K و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 165 هێرتز. بە ڕامی تاکو 64 گێگابایت بەردەست دەبێت لە جۆری DDR5 و بیرگەی 2 تێرابایت. نرخی 4,400 دۆلارەوە دەست پێ دەکات و لە کۆتایی ئەم مانگە بەردەست دەبێت.

A laptop. هەروەها جۆری Legion 7i Pro پرۆسێسەری Intel Core 14th Gen i9-14900HX لەسەر جێگیر کراوە و بە گرافیک کاردی تاکو RTX 4090 بەردەست دەبێت. بە ڕامی تاکو 32 گێگابایت و بیرگەی 2 تێرابایت. هەروەها ڕوونماکەی قەبارەی 16 ئینجە و لە جۆری IPS و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 240 هێرتزە و ڕووناکی تاوەکو 500 نیتە. لە مانگی سێ بەردەست دەبێت بۆ کڕین بە نرخی دەستپێکی 2,700 دۆلار.

لینۆڤۆ دوو مۆدێلی دیکەشی نمایش کرد، کە Lenovo Legion7i و Lenovo Legion 5i بە بێ بوونی پاشگری پرۆ. بە پرۆسێسەری تاکو Intel Core 14th Gen i9-14900HX و گرافیک کاردی تاکو RTX 4070 بەردەست دەبن. هەردوو مۆدێلەکە قەبارەیان 16 ئینجە و بە ڕامی تاکو 32 گێگابایت و بیرگەی 1 تێرابایت بەردەست دەبن.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/fdVLCgj
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە