مۆبایلی +Itel P55 نمایش کرا

ئەمڕۆ ئایتێل لە ئەفریقا مۆبایلێکی نوێی ئاست نزمی بە ناوی +Itel P55 نمایش کرد. ڕوونمایەکی قەبارە 6.6 ئینجی لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی +HD و تێکڕای نوێبوونەوەی 90 هێرتز هەیە. چیپسێتی Unisoc T606 لەسەر جێگیر کراوە و کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە سێڵفییەکەی 8 مێگاپێکسڵە.

پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 45 وات هەیە. نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت بریتییە لە 140 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/yskZFaG
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە