بەفەرمی زنجیرە مۆبایلی Galaxy S24 نمايش کرا

لە دوای چەند مانگێک لە هەواڵی دزە پێکراو و دەنگۆ، لە کۆتاییدا سامسۆنگ زنجیرە مۆبایلی Galaxy S24 نمایش کرد. سامسۆنگ لە زنجیرەکە بە تەواوی سەرنجی خستووەتە سەر ژیری دەستکرد، کە بە Samsung AI ناوی دەبات.

Samsung AI

لە ڕێگەی Samsung AI دەتوانیت، پەیوەندییەکان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ وەربگێرێت، هەروەها نامەکانیش بەهەمان شێوە. لەگەڵ بوونی شێوازێکی نوێی گەڕان کە سامسۆنگ لەگەڵ گووگڵ کاریان لەسەر کردووە کە پێی دەوترێت Circle to Search، کە دەتوانیت بە پەنجەدان لە دووگمەی Home لە مۆبایلەکەت دواتر هەر شتێکت ویست گەڕانی بۆ ئەنجام بدەیت، وەک وێنە، دەق و زۆر زیاتر. هەروەها پوخت کردنەوەی تێبینییەکانت لە ئەپی Samsung Notes. دەتوانیت ڕەهەندی وێنەکان گەورەتر بکەیت و تەنەکان لە وێنەکان بسڕیتەوە یان جێگایان بگۆڕیت. هەروەها سامسۆنگ ڕایگەیاند کە Samsung AI لە داهاتوودا بۆ چەند ئامێرێکی دیکەش بەردەست دەخەن.

Samsung Galaxy S24 Ultra shown in-hand with Google’s Circle to Search results shown on-screen.

Galaxy S24 Ultra

مۆبایلەکە چوارچێوەکەی لە تیتانیۆم پێکهاتووە کە سووکەڵەترە و بەرگەگرترە لە نەوەی پێشووتری. ڕوونماکەی قەبارەی 6.8 ئبنجە و لە جۆری Dynamic 2X AMOLED و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە و ڕوونی +QHD و ڕووناکی تاوەکو 2,600 نیتە.
Samsung Galaxy S24 Ultra in titanium gray.چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3 لەسەر جێگیر کراوە و لە هەموو جیهان تەنها بەو چیپسێتە بەردەست دەبێت. کامێرای سەرەکی 200 مێگاپێکسڵە و کامێرای تێلەفۆتۆکەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە کە توانای 5 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵی هەیە، لەگەڵ گۆشە فراوانی 12 مێگاپێکسڵ و تێلەفۆتۆیەکی دیکەی 10 مێگاپێکسڵ.

AI-focused Galaxy S24 Ultra brings a new 5x camera, Snapdragon 8 Gen 3بەهۆی دژە لەرزینی (OIS) دەتوانیت وێنەی دۆخی شەو جوانتر بچرکێنیت لە کامێرای سەرەکی و سێڵفی. پاترییەکەی قەبارەی 5,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێری دەبێت بە بارگاوی کەرەوەی 45 وات و 15 واتی بێ تەل. هەروەها 7 ساڵ نوێکردنەوەی ئەندرۆید و ئاسایشی مانگانەی پێ دەگات.
AI-focused Galaxy S24 Ultra brings a new 5x camera, Snapdragon 8 Gen 3ئێستا داواکاری پێش وەختەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەستە، نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 1,750,000 دیناری عێراقی، لەگەڵ کەلەیەکی بارگاوی کەرەوەی 65 واتی لەگەڵ بەرگێک بە دیاری و دوو ساڵی گۆڕینی ڕوونما بە خۆڕایی.

Galaxy S24 و Galaxy S24 Plus

مۆبایلەکان لە زۆر ڕووەوە هاوشێوەی یەکن، ڕوونماکانیان ڕوونی +QHD و تێکڕایی نوێ بوونەوەیان 120 هێرتزە بە پانێڵی LTPO، قەبارەی ڕوونماکانیان گەورەترە، جۆری ئاسایی قەبارەی 6.2 ئینجە و جۆری پڵەس قەبارەی 6.7 ئینجە و ڕووناکییان دەگاتە 2,600 نیت.
Galaxy S24 Plus and S24 on a table showing their screen sizes.پاتری جۆری ئاسایی 4,000 مللی ئەمپێر/ کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 25 وات، جۆری پڵەس پاترییەکەی 4.900 مللی ئەمپێر / کاتژمێری دەبێت بە بارگاوی کەرەوەی 45 وات.

مۆبایلەکان بە چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3 لە ئەمریکا و چین و ئوسترالیا و کۆریای باشوور بەردەست دەبن و لە ناوچەکانی دیکەی جیهانیش بە چیپسێتی Exynos 2400.

کامێرای سەرەکی مۆبایلەکان ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشەفراوان بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ و تێلەفۆتۆ بە ڕوونی 10 مێگاپێکسڵ. لەگەڵ سێڵفییەکی 12 مێگاپێکسڵی.

 

ئێستا داواکاری پێش وەختەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەستە، نرخی جۆری ئاسایی بۆ بیرگەی 128 و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 950,000 دیناری عێراقی، لەگەڵ کەلەیەکی بارگاوی کەرەوە لەگەڵ بەرگێک بە دیاری و دوو ساڵی گۆڕینی ڕوونما بە خۆڕایی.

جۆری پڵەسیش نرخی بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 1,150,000 دیناری عێراقی لەگەڵ کەلەیەکی بارگاوی کەرەوە لەگەڵ بەرگێک بە دیاری و دوو ساڵی گۆڕینی ڕوونما بە خۆڕایی.

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/eI7x1Rm
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە