کۆمپانیای Dell مۆنیتەرێکی چەماوەی بە ڕوونی 5K نمایش کرد

لە پێش گەورە کۆنگرەی ساڵانەی تەکنەلۆژیا، CES، کۆمپانیای دێڵ یەکەمین مۆنیتەری چەماوەی نمایش کرد کە ڕوونی 5K قەبارەی 40 ئینج و پێنج ئەستێرەی بەدەست هێناوە لە بڕوانامەی ئاسوودەیی چاو.

مۆنیتەرەکە توانای پیشاندانی 1.07 ملیار ڕەنگی هەیە و بڕوانامەی VESA DisplayHDR 600 لە خۆ دەگرێت و پانێڵی مۆمیتەرەکە IPS Black Panel و بە ڕەهەندی 2,000:1.

دەرچەی Thunderbolt 4 لە خۆ دەگرێت کە توانای هەیە 140 وات ووزە بگوازێتەوە. لەگەڵ هەر یەک لە دەرچەکانی HDMI 2.1 و Display Port 2.1 و USB-A و USB-C لە خۆ دەگرێت.

ئەگەر قەبارەکەت پێ گەورەیە، ئەوا دێڵ قەبارەیەکی بچووکتری مۆنیتەرەکەی نمایش کرد بەهەمان تایبەتمەندی کە تەنها ڕوونییەکەی 2K، هەروەها قەبارەی 34 ئینجە.

نرخی بژاردەی قەبارە گەورەکە 2,400 دۆلارە و قەبارە بچووکەکەی 1,020 دۆلارە و لە ڕۆژی 27 مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/AP5BT1J
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە