کۆمپیوتەرەکانی ویندۆز لە ئەم ساڵدا دوگمەی Copilotـیان بۆ زیاد دەبێت

مایکرۆسۆفت دەیەوێت ساڵی 2024 بکات بە ساڵی زیرەکی دەستکرد بۆ ئەو کۆمپیوتەرانەی کە کار بە سیستەمی وەگەڕخەری ویندۆز دەکەن. یەکەمین هەنگاوی بریتییە لە جێگیر کردنی دوگمەی Microsoft Copilot کە چاتبۆتێکی هاوشێوەی Chat GPT ـیە لە تەختەکلیلی کۆمپیوتەرەکانی ویندۆز لەمساڵدا. ئەم دوگمەیە یەکەمین گۆڕانکاری گەورەیە لە ماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا کە لە تەختەکلیلی کۆمپیوتەرەکانی ویندۆزدا ڕوویدابێت.

ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی ئەم دوگمەیەوە بەکارهێنەر دەتوانێت دەست پێڕاگەیشتنی هەبێت بۆ خزمەتگوزاری و چاتبۆتی Microsoft Copilot.

هاوبەشەکانی مایکرۆسۆفت ئەم دوگمەیە لە کۆمپیوتەرەکانیاندا جێگیر دەکەن و یەکەمین کۆمپیوتەرەکان کە ئەم دوگمەیەیان لەسەر جێگیر کرابێت لە کۆنگرەی CES 2024 کە وا بڕیارە ڕۆژی سێ شەممەی داهاتوو دەست پێ بکات، نمایش دەکرێت.

ئەم دوگمەیە جێگای دوگمەی Menu Key دەگرێتەوە (لە وێنەکەی خوارەوەدا دەرکەوتووە).



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/PyVqM1H
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە