کۆمپانیای BYD فرۆشی لە تێسڵا زیاتر بووە لە کۆتا چارەکی ساڵی ڕابردوو

کۆمپانیای BYD چینی توانی بەسەر تێسڵا سەرکەوێت لە ڕووی فرۆشی ئۆتۆمبێلی کارەباییەوە لە کۆتا چارەکی ساڵی ڕابردوو. کۆمپانیا چینییەکە توانی 525,409 ئۆتۆمبێل بفرۆشێت لە ماوەی ئەو چارەکە بەروارد بە تێسڵا کە 484,507 ئۆتۆمبێلی فرۆشت لە هەمان چارەکدا.

سەرەڕای ئەوەش، تێسڵا فرۆشی زیاتر بووە لە ساڵی ڕابردوو. تێسڵا 1.8 ملیۆن ئۆتۆمبێلی فرۆشتووە لە ساڵی ڕابردوو بەراورد بە BYD کە 1.57 ملیۆن ئۆتۆمبێل بووە (بە ڕێژەی %73 زیاتر بووە بەراورد بە ساڵی 2022). بەمەش BYD توانيويەتی جیاوازی فرۆشەکانی لەگەڵ تێسڵا بۆ 238 هەزار کەم بکاتەوە. کە لە ساڵی 2022 جیاوازی لەگەڵ تێسڵا 400 هەزار ئۆتۆمبێل بووە.

خوێنەر بە: 

تێسڵا لە ساڵی 2023 ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد لە ڕەوانەکردنی ئۆتۆمبێل



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/Km0Z3jH
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە