بەڵگەی دیجیتاڵی ڕێگەیەکی نوێ بۆ شیکاری تاوانەکان

تاوان لە پاش دروستبوونی مرۆڤەوە لەلایەن پەروەردەگارەوە هاتە بوون. لەو کاتەی ئەهریمەن زەفەری برد بە باوکە ئادەم و دایکە حەوا بۆ خواردنی سێوێک کە پەروەرێن قەدەغەیکردبوو لێیان. پاشان تاوان گەشەی سەند بۆ ڕشتنی خوێنی یەکدی لەلایەن کوڕی بەنی ئادەمەوە ئەمەش بەیەکەمین تاوانی کوشتن دادەنرێت لەسەر هەسارەی زەویدا! هەڵبەت دواتر تاوان و جۆرەکانی تاوان گەشەی سەند بە چەند فۆڕمێکی جیاواز (دزی، دەسترێژی، کوشتن، بڕین، هەڵکوتان) واتا تاوان بوونی هەبووە لە سەرەتا تەنها شێوازی فۆڕمەکەی(جۆرەکەی) گۆڕدراوە؛ لە بەرانبەر ئەنجامدانی تاوانیشدا تاوانبار هەمیشە هەوڵدەدات شوێنپێ و جێپەنجەکانی بشارێتەوە بۆ ئەوەی دەستگیرنەکرێت و لەلایەن پیاوانی دەوڵەت و لایەنە ئەمنیەکانەوە زەفەریان پێ نەبدرێت. بەشێک لەم بیرۆکانە تاوەکوو ئێستاش سەرکەوتوو بووە لەنێو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێشتا چەندین تاوان وجودیان هەیە بە چارەسەرنەکراوی ماونەتەوە. یانیش تاوانبارەکان دەستگیرنەکراون بێگومان لێرەدا زیرەکی تاوانبار و جۆری ئەنجامدانی تاوان و کاتی ئەنجامدانی تاوان گۆڕانکاریەکی تەواو لەسەر خشتەکاتی لێکۆڵینەوە دروستدەکات؛ وادەکات بۆ لێکۆڵەر دژواربێت کەیسەکە چارەسەربکات. حەتمەن سروشتی ژیان وایە هەندێکجار بەرد و ماددەکان لەسەرت دێنە جواب! ئەوانیش بەڵگە دیجیتاڵیەکانن بوونیەتیان بریتین لە چەند ماددەیەک لە لاتینەوە هێنراون و لە سێلێکۆن ڤاڵێی هاتوونەتەبوون. ئەم بەڵگە دیجیتاڵیانە وەک بەکارهێنانی چەند ماددەیەکی کیمایی نین بتوانن دی ئێن ئەی، خوێن و چەندەها شوێن پەنجە و جێ پەنجەی دیکە پاکبکەنەوە، بەڵکو دەمێننەوە بۆ ماوەیەکی درێژ ئەوەی پێویستە بۆ دەرهێنانی ئەم بەڵگانە زیندووبوونی ناوکی ئامێرەکەیە. لێکؤڵەر پێویستە چۆن گرنگی دەدات بەڵگە بەرجەستەییەکان (فیزیکیەکان) یانیش وتە و شایەتحاڵ و گرتە ڤیدیۆییەکان لەنێو سی سی تیڤیدا (کامێرا شاراوەکان). بەهەمان شێوە گرنگی بدات بە چەندین بەڵگە کە دەکرێت ئەم گرێ کوێڕە بکەنەوە و تەواوی کەیسەکە چارەسەربکرێت؛ ئەوانیش بەڵگە دیجیتاڵیەکانن . ئایا بەچی دەگوترێت بەڵگە دیجیتاڵیەکان؟ هەر بەڕاست بەڵگە دیجیتاڵیەکان چین؟ و ڕۆڵی چییان هەیە بۆ چارەسەرکردنی تاوانەکان ؟ 

بەڵگە دیجیتاڵیەکان پێناسەدەکرێت بۆ ئەو پارچە وردانەی بەکارهێنەر لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتی و یانیش پەیوەندیە تەلەفۆنیەکان کاتێک تاوارەکانی پەیوەندی لەڕێگەی تاوەری VLR وە ڕەوانەی داتا سەنتەر (سەنتەری پەیوەندی) دەکاتەوە پاشان لەوێدا زەخیرە دەکرێن و تەنها بۆ کاتی پێویست وەکو یاسایی پێویست بەکاربهێنرێتەوە. بەڵگەمان چییە بۆ قسەکانمان، وەلێ کاتێک تۆ دەتەوێت پەیوەندی ببەستیت لەگەڵ کارمەندانی بەشی ڕاژەی بەژداربووان لەهەر کۆمپانیایەکی دابینکاری ڕاژەی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکان پێشوەختە ئاگادارت دەکاتەوە ئەم پەیوەندیە تۆماردەکرێت(زەخیرە دەکرێت) بۆ هەر حاڵەتێکی پێویست، یانیش کاتێک پەیوەندیکار چەند دەستەواژەیەکی نەشیاو بەکاردەهێنێت. بەڵگە دیجیتاڵیەکان تەنها لەم جۆرەدا دەستەوەستان نابن، بەڵکو بۆ نێو وێنە و ڤیدیۆکانمان کاتێک بۆ یادگاری تۆماری دەکەین لەگەڵ هاوڕێیانمان یانیش شانازی پێوە بکەین کاتێک دەچین تاوانێک ئەنجام دەدەین! ئێمە نازانین وێنەکان دەدوێن! ڤیدیۆکان دەدوێن! چەندین دەیتایان (زانیاریەکان) لەخۆگرتووە دەکرێت تەواوی یاریەکە سەراوژێربکاتەوە! هەر بەرنامەیەک (پڕۆگرامێک) ئێمە بەکاریدەهێنین چەندەها زانیاری ئێمە زەخیرەدەکەن وە کۆنتڕۆڵی تەواویان هەیە بەسەر ئامێرەکانمان لەکاتی بەکارهێنانی بەرنامەکەی ئەوانەوە. بۆ نمونە، کاتێک بەرنامەی ماسنجەر ئیش پێ دەکەین داوای چەند ڕێگە پێدانێکمان لێ دەکات وەکو : 

١- مایکرۆفۆن (ڕیکۆردی دەنگ) 

٢- کامێرا (بۆ گرتنی وێنە و ناردنی کامێرا) 

٣- لیستی پەیوەندیەکان (بۆ دۆزینەوەی هاوڕێکانت) 

٤- فایلەکان (بۆ دەستگەیشتن بە وێنە و ڤیدیۆکان)  

هەڵبەت ئەمە بەشێکی بچوکن لەو زانیارییانەی بەڕێزت لەلایەن بەخشەری بەرنامەکەوە زەخیرە دەکرێت و تاوانباریش وا خەیاڵ دەکات ئیدی دەستی خستۆتە ژێر سەری و بەئارامی لێی خەوتووە؛ هەڵبەت بەڵگە دیجیتاڵیەکان زۆر بەوردی بەخەبەری دەهێنن؛ بەڵگە دیجیتاڵیەکان ڕۆڵی تەواو دەبینن وەک لێکۆڵەرێکی یاریدەدەر لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی کەیسێک و چارەسەرکردنی؛ بۆ نمونە، چەند ساڵێک لەمەوبەر لە دەرەوەی وڵات ئافرەتێک وەرزشی ڕۆژانەی خۆی دەکات بەڵام لەگەڵ خۆیدا کاتژمێرێکی کۆمپانیای ئەپڵی لەدەستە (ئەپڵ واتچ ناسراوە). ئیدی دوای چەند سەعاتێک پۆلیس پەیوەندی کرد بەکۆمپانیای ئەپڵەوە شوێنی ئەو کاتژمێرەی پێوتن کە سەعاتەکەی تێدا فڕێدراوە! هەڵبەت لێرەدا تاوانبار وای هەستکردووە بە فڕێدانی ئەم سەعاتە ئیدی تەواو هەموو شتێک چارەسەربووە لە کاتێکدا دووبارە دار و بەردیش لەسەر هاتۆتە دووان . ئەمەش دادپەروەری پەروەرێن دەنوێنێت سەبارەت بە هەموو چین و توێژێک کە هیچ کەسێک مافی نافەوتێ و حەقی خۆی بۆ وەردەگیرێتەوە. بەڵگە دیجیتاڵیەکان وەکو شایەتحاڵێکی بێ دەنگ بە زمانی داتا دەدوێن لەنێو دادگاکاندا بۆ لێکۆڵەران تاوەکوو بتوانن کەیسەکان یەکلابکرێنەوە هەڵبەت دەکرێت بڵێین لە هەندێک حاڵەتدا بەڵگەی دیجیتاڵی ناتوانێت بدوێت و قسەبکات بە زمانی داتا چونکوم وەک لە دەسپێکی وتارەکەدا ئاماژەمپێدا تاوان لە جۆرێکەوە بۆ جۆرێکی تر دەگۆڕێت. هەڵبەت لە هەندێک تاواندا پشت نەبەستراوە بە هەڕەشەکردن لەڕێگەی ئامێرە دیجیتاڵییەکانەوە، بەڵام ناشتوانین پشگوێی بخەین وەک لێکۆڵەرێک چونکوم هەندێک کات دیجیتاڵ و فیزیکی (وەهمی و بەرجەستەیی) بەیەکەوە وەک دوو ماددەی کیمیایی کارلێکدەکەن و زیتەڵانە کەیسەکە چارەسەردەکەن و پڕۆسەی ئیشەکە کۆتایی پێ دەهێنن. لێکۆڵەر و تیمی پزیشکی دادوەری (فۆرێنسیک تیم) لەکاتی گەیشتن بە شوێنی تاوان دەستدەکەن بە گەڕان بە دوای بەڵگەدا. بۆ نمونە، کاتێک ڕووداوەکە تەقەکردن بێت بەدوای فیشەکدا دەگەڕێن و دەیخەنە نێو کیسەیەکەوە. یانیش جل و بەرگێک بێت یاخوود هەر جۆرە شتێک بێت ببێتە هۆی ئاشکراکردنی هەنگاوی دواتر و مەتەڵەکە بەرەو کۆتایی بڕوا. هەموو ئەمانە پێیان دەگوترێت بەڵگەی فیزیکی. بەڵام بەڵگەی دیجیتاڵی لە چەند جۆرێکی جیاوازدا خۆی نمایشدەکات وەکو : 

 ١- وێنە  

٢- ڤیدیۆ  

٣- دەنگ 

٤- ئامێر ( مۆبای، کۆمپیوتەر  فلاش ، میمۆر، هارد درایڤ، کاتژمێری زیرەک ) 

٤- نوسین (پۆست)  

٥- جی پی ئێس  

٥- پەیوەندی تەلەفۆنی و نوسینەکی 

٦- چالاکیەکانی نێو ئامێرەکەی  

هەر یەکێک لەم بەڵگە دیجیتاڵیانەی لەسەرەوە ئاماژەمان پێداون ڕۆڵی تەواو دەبینن لە چارەسەرکردنی تاوانەکاندا، چونکوم کاتێک تاوانبار وتەی خۆی دەدات و لێکۆڵەر وتەی لێ وەردەگرێت دەکرێت درۆ بکات لە قسەکانیدا یانیش ئەوەندە زیرەک و بەتوانا بێت لێکۆڵەر قەناعەت پێ بکات کە ئەو بێ تاوانە و هیچ پەیوەندیەکی بە تاوانەوەکەوە نییە. بەڵام کاتێک داتا دێتەگۆڕێ، وەک بەڵگەیەکی دیجیتاڵی ئەوا ئاقاری ئەم تاوانە بەلایەکی دیکەدا دەبات. هەڵبەت چەندین کەیس هەبووە دەکرێت لە هەرێمی کوردستان و دەرەوەی هەرێمی کوردستانیش ئاماژەی پێدرابێت بەڵگەی دیجیتاڵی بۆتە یەکلاکەرەوەی کەیسێک کە ماوەیەکی زۆرە لێکۆڵەران و پسپۆڕانی بواری سەربازی و ئەمنی خۆیانی تێدا هیلاک کردووە. بێگومان بۆ شیتەڵکردنی ئەم جۆرە بەڵگانە لێکۆڵەران پێویستیان دەبێت بە چەندین سۆفتوەیری (بەرنامەی پێویست) تاوەکوو بتوانن شیکاری بکەن بۆ ئەم مەتەڵە هەر بەڵگە و پڕۆگرامی خۆی جیاواز دەبێت بۆ نمونە شیکاریکردنی کامێرا چاودێریەکان پڕۆگرامێکی جیاوازی هەیە، شیکارکردنی وێنە، ڤیدیۆ، نەخشەی دییجتاڵی ( جی پی ئێس ) هێلە پەیوەندیەکان پڕۆگرامی جیاوازیان هەیە. وەلێ بەشێکیان لەنێو ئینتەرنێتدا بەشێوەی خۆڕایی و کڕین بەردەستن. تەنانەت هەندێکیان نافرۆشرێن بەکەسانی ئاسایی بەڵکو تەنها دەزگا و لایەنە حکومیەکان دەسەڵاتی ئەوەیان هەیە ئەم پڕۆگرامە بکڕن و لەنێو مەنزڵگەکەیاندا بەکاریبهێنن بۆ چارەسەرکردنی تاوانەکان و بەدیهێنانی دادپەروەریی دونیایی لەنێو دادگاکاندا.  لە ئێستادا هەرێمی کوردستان و عێڕاقیش سوپاس بۆ خودا کراوەتەوە بەرەو ڕووی چەندین ئامێری پێشکەوتوویی لێکۆڵینەوەی تاوانە ئەلیکترۆنیەکان و هەریەکەیان بۆ مەبەستی و شوێن و کاتی جیاواز دەکرێت بەکاربهێرنێت و سوودی لێ ببینرێت . لەنێو دونیای دیجیتاڵیدا (سایبەر سپەیس) بەهیچ شێوەیەک بەڵگە ون نابێت تەنانەت هێرشبەر چەند ڕێگەیەکی بەکارهێنابێت تاوەکوو بتوانێت جێ پەنجە و ئاسەواری خۆی بشارێتەوە لەنێو ئەم تۆڕەدا جا ئەگەر بەبەکارهێنانی چەندین ئامراز و میتۆدی دیکە بێت بۆ ئەم مەبەستە. هەڵبەت بەهۆی هەستیاری بابەتەکەوە نووسەر ناتوانێت ئاماژەبکات بە هیچ لەم پڕۆگرامانەی بۆ ئەم کارانە بەکاردەهێنرێن . ئێمەی ئادەمیزاد وەها فکر دەکەینەوە کاتێک شتێکمان لەنێو ڕیسایکل بین(تەنەکەخۆڵەکەی کۆمپیوتەر) سڕییەوە ئەوا تەواو ناگەڕێتەوە! یانیش ئەگەر هاتوو هاردەکەم لەدەست فۆڕمات بوو بەڵگەکان نایەتەوە، یانیش بابڵێین ئەگەر زیانم بە هاردەکە یانیش فلاشەکە گەیاند ئەوا ئەگەری چاککردنەوە و گەڕاندنەوەی فایلەکان کەمە. لێرەدا دەمەوێت بەڵگەیەک بۆ گوتەکانم بهێنمەوە؛ پێنتاگۆن لەیەکێک لە دۆکۆمێنتاریەکاندا هارد درایڤێکیان هێنا فڕێدرابووە نێو زبڵدان و ئاوەوە. پیسبوو و زۆرینەی کارمەندەکانیش بڕوایان وابوو ئیدی ئەم هاردە چاک ناکرێتەوە و بەڵگەکانیش دەڕۆن! بەڵام هەڵەبوون چونکوم تیمی شارەزایانی بواری لێکۆڵینەوەی دیجیتاڵی و هەروەها لە تاقیگەی تایبەتدا دوای ماوەیەک لە هەوڵدان توانیان هارد درایڤەکە بگەڕێینەوە نێو بارودۆخی ئاسایی خۆی و بەڵگەکان وەربگرنەوە! ئێمە بۆ هەر شوێنێک بڕۆین ئامێرە دیجیتاڵیەکانی نێو گیرفانمان شوێن پێ و مەنزڵگەی داهاتووما دیاریدەکات بەبێ ویستی خۆمان هەر لەبەر ئەم هۆکارەیە پێویستە هەرێمی کوردستان و عێڕاقیش ڕووبکاتە نێو ئەم بۆشاییە و بە دید و ڕوانگەیەکی جیاوازەوە لێی بڕوانێت هەروەها خولی ڕاهێنان و ئامێری پێشکەوتوویی زیاتر بەردەست بخات. چونکوم سەردەمی ئێستا ئەوەندەی ئامراز ڕۆڵی خۆی دەگیڕێت کەمتر زیرەکی و ئەزموون ڕۆڵ دەبینن؛ بێگومان ئەزموون و زیرەکی هاوکاردەبن بەڵام کاتێک ئامراز هاتە نێو گۆڕەپانەکەوە دەکرێت ئەزموون و زیرەکی تێکبدات.  



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/YpMPhdZ
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە