تۆڕی تویچ یەک لەسەر سێی کارمەندەکانی لە کار لادەبا

دان کڵانسی، بەڕێوبەری جێبەجێکاری تۆڕی تویچ، ڕۆژی چوار شەممەی ڕابردوو لە ئیمەیڵێک ڕایگەیاند نزیکەی %35ی کارمەندەکانی کە زیاترە لە 500 کارمەندن لە کار لادەبات. پێشووتر پێگەی بلومبێرگ ڕایگەیاندبوو کە تۆڕەکە بەنیازی کارێکی لەو جۆرەیە و دوای تەنها چەند ڕۆژێک پشت ڕاستکرایەوە.

لە مانگی سێی ساڵی ڕابردووش تۆڕەکە زیاتر 400 کارمەندی دیکەی لە کار لابرد، وەک بەشێک لە دەرکردنی 18,000 کارمەندی کۆمپانیای ئەمازۆن (کە خاوەنی تۆڕی تویچە). هەروەها جگە لە تویچ، ئەمازۆن لە هەریەک لە بەشی Prime Video و MGM Studio کارمەندی لە کار کردن لابردووە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/20LPz4A
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە