بەفەرمی زنجیرە مۆبایلی Asus ROG Phone 8 نمایش کرا

ئەیسوس لە پاڵ نمایش کردنی چەند بەرهەمێک لە کۆنگرەی CES 2024، زنجیرە مۆبایلی Asus ROG Phone 8 نمایش کرد کە تەنها لە ڕووی دیزاینی پشتەوە جیاوازییان هەیە.

Asus ROG Phone 8 arrives with SD 8 Gen 3, telephoto camera and IP68 ratingڕوونماکانیان لە جۆری AMOLED و بە پانێڵی LTPO و تێکڕایی نوێ بوونەوەیان 120 هێرتزە و ڕووناکییان تاوەکو 2,500 نیتە.

بە چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3 بە هێز کراون و بە ڕامی جۆری LPPDR5X و بیرگەی UFS 4.0 ن. پاترییەکانیان قەبارەی 5,500 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە و پشگیری لە بارگاوی کەرەوەی Qi دەکەن بە خێرایی 15 وات و بارگاوی کەرەوەی بە تەلی 65 وات.

Asus ROG Phone 8 arrives with SD 8 Gen 3, telephoto camera and IP68 rating
کامێرای سەرەکییان ڕوونی 50 مێگاپیسکڵە بە هەستەوەری IMX 890، هەروەها کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 13 مێگاپیسکڵ و کامێرای تێلەفۆتۆ ڕوونی 32 مێگاپیسکڵە توانای سێ هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵی هەیە و پشتگیری لە دژە لەرزین (OIS) دەکەن. سێڵفییەکی 32 مێگاپیسکڵیش لە خۆ دەگرن.

Asus ROG Phone 8 arrives with SD 8 Gen 3, telephoto camera and IP68 rating

زنجیرەکە پشتگیری لە Microsoft Phone Link دەکات، ئەپەکە بەکار دێت بۆ گرێدانی مۆبایلآ بە کۆمپیوتەری ویندۆز کە لە ڕێگەیەوە دەتوانیت بینین و وەڵامدانەوەی نامەکان، تەماشا کردنی ئاگانامەکان و زیاتریش ئەنجام بدەیت. نرخی جۆری ئاسایی بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 1,100 دۆلار و نرخی جۆری پرۆ بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 1,200 دۆلار و نرخی جۆری Pro Edition بۆ بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 24 گێگابایت بریتییە لە 1,500.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/7pkoLS2
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە