بەهۆی دیدەنی نەکردنی نەوەی نوێ گرافیک کارد لە لایەن Nvidia، ئەمساڵ بەرهەم هێنەرانی لاپتۆپ زیارتر سەرنجییان خستە سەر دیزاینکردنەوەی لاپتۆپەکان، یاخود کە کردنەوەی کێش و ئەستووری. کۆمپانیای ئەیسەریش هەستاوە بە دانانی RGB لە بەشی نوشتانەوەی لاپتۆپتی Acer Predator Helios 18.
جگە لەوە لاپتۆپەکە زۆر گۆڕانکاری بەسەر دیزاینەکەیدا نەهاتووە بەروارد نەوەی پێشووتری و هەمان کێش و ئەستووری هەیە. پرۆسێسەری Intel Core i9-14900X لەسەر جێگیر کراوە و بە ڕامی تاکو 32 گێگابایت بیرگەی تاکو 4 تێرابایت بەردەست دەبێت. هەروەها گرافیک کاردی RTX 4090 لەسەر جێگیر دەکرێت. دەرچەی HDMI 2.1 و Ethernet و microSD و USB-C و زیاتری هەیە و پشتگیری لە Wi-Fi 7 دەکات. ڕوونماکەی ڕووناکی دەگاتە 1,000 نیت و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 250 هێرتزە.
هەروەها قەبارەی 16 ئینجی بە هەمان شێوە تاکو گرافیک کاردی RTX 4090 بەردەست دەبێت و پاترییەکەی قەبارەی 90Whr دەبێت.ئەیسەر دوو مۆدێلی دیکەی لە زنجیرەکە نمایش کرد، کە نرخییان کەمترە و پێشگری Neo لە خۆ دەگرن. بەهەمان شێوە بە هەردوو قەبارەی 16 و 18 ئینج بەردەست دەبن، پرسێسەری Intel Core i9-14900X لەسەر جێگیر کراوە و تێکڕایی نوێ بوونەوەی ڕوونماکانیان 240 هێرتزە. بە بژاردەی گرافیک کاردی تاکو RTX 4070 بەردەست دەبن.
نرخی دەستپێکی لاپتۆپی Predator Helios 16 بریتییە لە 1,900 دۆلار و لە ئەم مانگەدا بەردەست دەبێت، هەروەها نرخی Predator Helios 18 بریتییە لە 2,000 دۆلار و لە ساتەوەختێکی مانگی سێ بەردەست دەبێت. هەردوو مۆدێلی Predator Helios Neo 16 و Predator Helios Neo 18 نرخییان 1,500 و 1,550 دۆلارەوە دەست پێ دەکات و لە مانگی سێ بەردەست دەبن.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/qFNK2CO
via IFTTT