7 ياری دیکە بۆ خزمەت گوزاری Game Pass زیاد دەکرێت

مایکرۆسۆفت دووەم لیستی یارییەکانی خزمەت گوزاری Game Pass بۆ ئەمساڵ بڵاو کردەوە. بە داخەوە یاری گەورە و دیار لە خۆ ناگرێت، بەڵام ناکرێت هەموو کاتێک یاری گەورە زیاد بکات، ئەمەش بوارێکی باش دەبێت بۆ گەیمەران کە یارییەکانی دیکەی خزمەت گوزارییەکە تاقی بکەنەوە.

یاری Those Who Remain (Cloud, Console, and PC) – ئێستا بەردەستە.
یاری Turnip Boy Robs a Bank (Cloud, Console, and PC) – ئێستا بەردەستە.
یاری F1 23 (Console and PC) EA Play – ئێستا بەردەستە.
یاری Palworld (Cloud, Console, PC) لە یەکەم ڕۆژی بڵاو کردنەوەی لە خزمەت گوزارییەکە بەردەست دەبێت – ئێستا بەردەستە.
یاری Go Mecha Ball (Cloud, Console, and PC) لە یەکەم ڕۆژی بڵاو کردنەوەی لە خزمەت گوزارییەکە بەردەست دەبێت – لە ڕۆژی 25ـی ئەم مانگە بەردەست دەبێت.
یاری Brotato (Cloud, Console, and PC) – لە رۆژی 30ـی ئەم مانگە بەردەست دەبێت.
یاری Persona 3 Reload (Cloud, Console, and PC) لە یەکەم ڕۆژی بڵاو کردنەوەی لە خزمەت گوزارییەکە بەردەست دەبێت – لە ڕۆژی 2ـی مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت.
یاری Anuchard (Cloud, Console, and PC) – لە ڕۆژی 6ـی مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/XZ9Oqja
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە