لاپتۆپی Xiaoxin Pro AI Ultrabook 2024 بە پرۆسێسەرەکانی Intel Core Ultra و ڕوونمای 2K نمایش کرا

 

لەو کاتەوەی ئینتێڵ پرۆسێسەرەکانی Intel Core Ultra نمایش کردووە، چەند کۆمپانیایەک لاپتۆپەکانیان بە پرۆسێسەرە نوێیەکانەوە نمایش کردووە، کۆمپانیای لیڤۆنۆش دواین کۆمپانیایە کە ئەم کارە دەکات.
Lenovo Xiaoxin Pro AI Ultrabook 2024
لاپتۆپەکە بە بژاردەی پرۆسێسەری Intel Core Ultra 5 و گرافیک کاردی Intel Arc بەردەست دەبێت. سیستەمی ویندۆز 11 لەسەر جێگیرکراوە، ڕوونماکەی قەبارەی 16 ئینجە و ڕوونی 2.5K و ڕووناکی تاوەکو 300 نیتە و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە. هەروەها کێشی 1.9 کیلۆگرامە و ئەستووری 17.5 ملم.
لینۆڤۆ دەڵێت کە لاپتۆپەکە بەلایەنی بەرگەی 9 کاتژمێر لە کارکردن دەگرێت و پاترییەکەی قەبارەی 84Whr و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 140 وات دەکات. تاکو ڕامی 32 گێگابایت لە جۆری LPDDR5X و بیرگەی 1 تێرابایت بەردەست دەبێت. دەرچەی جاک و USB-A 3.2 و HDMI 2.0 و USB-C و Thunderbolt 4 و لە خۆ دەگرێت.
Lenovo Xiaoxin Pro AI Ultrabook 2024
نرخی دەسپێکی لاپتۆپەکە 819 دۆلارە بۆ بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 16 گێگابایت و نرخی بۆ بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 32 گێگابایت بریتییە لە 847 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/GKD3JCX
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە