ئێستا ئەپی Xbox Cloud Gaming بۆ چاویلەکەکانی Meta Quest 3 و Quest 2 و Quest Pro بەردەستن

لە ئەمڕۆوە ئەپی Xbox Cloud Gaming بۆ زنجیرە چاویلەکەکانی کۆمپانیای مێتا (خاوەنی فەیسبووک) بەردەستن. مایکرۆسۆفت و مێتا لە کاتی نمایش کردنی چاویلکەی Meta Quest 3 ڕایانگەیاند کە خزمەت گوزارییە هەورییەکە لەسەر چاویلەکەکان بەردەست دەخەن، ئێستاش بە شێوەی تاقیکاری بۆ هەر یەک لە Meta Quest 2 و Meta Quest 3 و Meta Quest Pro بەردەستە.

لە چاویلکەی Meta Quest 3 و Meta Quest Pro لە کاتی بەکارهێنانی ئەپەکە دەتوانیت ژینگەی دەوروبەرت ببینیت. بەڵام ناتوانیت بە دەسکەکانی Quest یارییەکان بکەیت، بەڵکو دەبێت دەسکێکی Xbox یان Dualshock 4 کۆنسوڵی پلەیستەیشن 4 یان Nintendo Pro Controller هەبێت بۆ ئەنجامدانی یارییەکان، هەروەها لە داهاتوودا پشتگیری بۆ دەسکی پلەیستەیشن 5 زیاد دەکرێت.

from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/DVpMWh1
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە