مایکرۆسۆفت سەکۆی Windows Mixed Reality دادەخات

مایکرۆسۆفت بە تەواوی سەکۆی Microsoft Mixed Reality دادەخات. سەکۆکە هەر یەک نەرمەواڵەی Windows Mixed Reality، ئەپی Mixed Reality Portal و Steam VR دەگرێتەوە. ئەپ و نەرمەواڵەکە هێشتا ماون، بەڵام مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند کە پشتگیری لە وەشانی داهاتووی ویندۆز ناکەن.
مایکرۆسۆفت بە نمایش کردنی هێدسێتی Windows Mixed Reality لە ساڵی 2017 سەکۆکەی ڕاگەیاند، بۆ ڕکابەرایەتی کردنی هەردوو کۆمپانیای HTC و Oculus لە بواری VR.
دواتر بەشێک لە کۆمپانیاکانی وەک، سامسۆنگ، ئەیسوس، ئەیسەر و HTC، هێدسێتی تایبەت بە خۆیان دروست کرد کە پشتگیری لە ئەپی Windows Mixed Reality Portal app دەکرد و دەتوانرا ئەپ و یارییەکانی لەسەر تاقی بکرێتەوە.
سەڕەرای داخستنی سەکۆکە، بەڵام مایکرۆسۆفت تاکو ئێستاش سەرنجی تەواوی لەسەر هێدسێتی VR و AR ماوە. کۆمپانیاکە لەم ماوەیەدا نوێکاری ویندۆز 11 بۆ هێدسێتی HoloLens 2 ڕەوانە کرد کە تایبەتە بە بازرگانەکان. هەروەها بەردەست خستنی ئەپەکانی ئۆفیس و ئێکس بۆکس لەسەر هێدسێتەکانی کۆمپانیای مێتا.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/A4C1zbt
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە