لاپتۆپی ThinkPad S2 Yoga 2023 بە توانای چەمانەوەی 360 پلە نمایش کرد

لینۆڤۆ لاپتۆپی ThinkPad S2 Yoga 2023 بە توانای چەمانەوەی 360 پلە و پشتگیری کردنی ڕوونماکەی لە تەچ (لەمس) نمایش کرد. لاپتۆپەکە بە بژاردەی پرۆسێسەری Ryzen R5-7530U Pro و Intel Core i5-1335U و Intel i7-1355U بەردەست دەبێت. هەروەها بە بژاردەی ڕامی تاکو 32 گێگابایت و بیرگەی تاکو 1 تێرابایت بەردەست دەبێت.

Lenovo ThinkPad S2 Yoga 2023

لاپتۆپەکە کێشی تەنها 1.26 کیلۆگرامە. ڕوونماکەی ڕوونی 1200*1920 پیکسڵە و ڕووناکی تاوەکو 300 نیتە. پاترییەکەی قەبارەی 46Whr و بەرگەی 8.8 کاتژمێر لە بەرکارهێنان دەگرێت لە دۆخی energy efficient office دەگرێت. بڵندگۆکانی پشتگیری لە Dolby Atmos دەکەن و درەچەی USB-A 3.2 و USB-C و Thunderbolt 4 و HDMI 2.0 و جاک لە خۆدەگرێت.

نرخی لاپتۆپەکە بەم شێوەیە دەبێت:

Intel Core i5-1335U + 16GB RAM + 512GB SSD:($980)
Intel Core i7-1355U + 32GB RAM + 1TB SSD: 8($1260)
AMD Ryzen R5-7530U Pro + 16GB RAM + 512GB SSD:($812)



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/PqeLyv1
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە