ئەپی Samsung Camera Assistant بۆ مۆبایلەکانی زنجیرەی A بەردەست کرا

سامسۆنگ ئەپی Samsung Camera Assistant کە تایبەتە بە کامێرا بە چەندین تایبەتمەندییەوە بۆ مۆبایلەکانی زنجیرەی A بەردەست خست. ئەپەکە Shutter خێراتر و 2x zoom crop لە خۆ دەگرێت (تایبەتمەندی دووەم تەنها بۆ زنجیرەی S و Z Fold/Flip بەردەستە). هەردوو مۆبایلی Galaxy A53 و A54 کە وەشانی OneUI 6 پێ گەیشتووە دەتوانن ڕاستەوخۆ ئەپەکە لە کۆگای Galaxy Store دابەزێنن.

ئەپەکە هەندێ لە تایبەتمەندی دیکەی وەک Quick Tap Shutter و disable Auto HDR و Soften Pictures و ..هتد لە خۆ دەگرێت. هەروەکو پێشتر ئاماژەمان پێکرد ئێستا لە هەردوو مۆبایلی Galaxy A53 و A54 بەردەستە و چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوودا بۆا هەموو مۆبایلەکانی دیکەی زنجیرەی A بەردەست بێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/TtysXkI
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە