بەفەرمی مۆبایلی Realme C67 5G نمایش کرا

ڕیەڵمی مۆبایلێکی نوێی لە زنجیرەی C نمایش کرد. مۆبایلەکە چیپسێتی +Dimensity 6100 و کامێرای 50 مێگاپیکسڵی و پاتریییەکی 5,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێری لە خۆ دەگرێت.

مۆبایلەکە ڕوونماکەی لە جۆری LCD و قەبارەی 6.72 ئینجە بە ڕوونی +FHD و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز. کامێرای سێڵفی لە چاڵی ڕوونما بە ڕوونی 8 مێگاپیکسڵ جێگیر کراوە. کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیسکڵە و کامێرای پۆرترەیت ڕوونی 2 مێگاپیکسڵە. بە ڕووکاری Realme UI 4.0 بنەچەکراو لەسەر Android 13 کاردەکات.

هەروەها خاوەندارێتی لە بڕوانامەی IP54 دەکات و هەستەوەری پەنجەمۆر لە لاتەنیشت جێگیر کراوە و دەرچەی جاکیشی هەیە. نرخی 168 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت و نرخی 180 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/CXT7aOG
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە