هەروەکو بۆی دیاری کرابوو، وەنپڵەس لە یادی 10 ساڵەی دامەزراندنی کۆمپانیاکەی بۆنەی بەست و مۆبایلی OnePlus 12 نمایش کرد. وەنپڵەس بارگاوی کەرەوەی بێ تەلی بۆ مۆبایلەکە گەڕاندەوە، کە ساڵی رابردوو لە زنجیرەکە لایبرد.
دیزاینی مۆبایلەکە بەنزیکەی وەک نەوەی پێشووترە، هەروەها خاوەندارێتی لە بڕوانامەی IP65 بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز. چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3 لەسەر جێگیر کراوە.
ڕوونمای مۆبایلەکە قەبارەی 6.82 ئینجە و لە جۆری OLED بە پانێڵی LTPO و لە لایەن کۆمپانیای BOE دروست کراوە. ڕوونی ڕوونماکەی +QHD و تێکرایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە.
هەمان کامێراکانی مۆبایلی چەماوەی OnePlus Open لە خۆ دەگرێت. کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیکسڵە بە هەستەوەری Sony LYT-808 و OIS. کامێرای تێلەفۆتۆ ڕوونی 64 مێگاپیکسڵ توانای سێ هێندە نزیکردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵی هەیە و پشتگیری لە OIS دەكات و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 48 مێگاپیکسڵ و 32 مێگاپیکسڵیش بۆ کامێرای سێڵفی.
قەبارەی پاترییەکەی 5,400 مللی ئەمپێر / کاتژمێرە بە بارگاوی کەرەوەی 100 وات و بارگاوی کەرەوەی بێ تەلی 50 وات، هەروەها بارگاوی کەرەوەی پێچەوانەی 10 وات.
نرخی مۆبایلەکە بەم شێوەیە دەبێت لە بازاڕەکانی چین:
12GB + 256GB –$605
16GB + 512GB – $680
16GB + 1TB – $750
24GB + 1TB – $820
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/VQj7pJr
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..