بەفەرمی مۆبایلی Nubia Z60 Ultra بە چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3 و کامێرای ژێر ڕوونما نمایش کرا

لە کۆتاییدا کۆمپانیای ZTE مۆبایلی ئاست بەرزی Nubia Z60 Ultra نمایش کرد و یەکەمین مۆبایلی کۆمپانیاکەیە کە خاوەنی بڕوانامەی IP68 بێت بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز.
Nubia Z60 Ulltraڕوونمای مۆبایلەکە لە جۆری AMOELD و قەبارەی 6.8 ئینجە و ڕوونی 1.5K و ڕووناکی تاوەکو 1,200 نیتە و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە. کامێرای سێلفی لە ژێر ڕوونما جێگیر کراوە بە ڕوونی 12 مێگاپیسکڵ و ZTE بەڵێنی باشتر چرکاندنی وێنەکان دەدات.
The nubia Z60 Ultra packs 18mm-35mm-85mm cameras, 6,000mAh battery and IP68بە چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3 کار دەکات و ڕامی جۆری LPDDR5X و UFS.4.0ـە. کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیسکڵە بە هەستەوەری IMX800 و پشتگیری لە دژە لەرزین (OIS) دەکات. هەروەها کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 50 مێگاپیسکڵ و پشتگیری لە سێ ئاستی جیاوازی دژە لەرزین (OIS) دەکات. هەروەها کامێرای زووم کردن بە ڕوونی 64 مێگاپیسکڵ، کە توانای نزیککردنەوەی 3.3 هێندە جۆری ئۆپتیکاڵی هەیە.
The nubia Z60 Ultra packs 18mm-35mm-85mm cameras, 6,000mAh battery and IP68پاتری مۆبایلەکە قەبارەی 6,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 80 وات دەکات و بە ڕووکاری MyOS 14 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 14 کار دەکات.
نرخی مۆبایلەکە بۆ ناوخۆی چین بەم شێوەیە دەبێت:

12GB RAM + 256GB storage ($600)
16GB RAM + 512GB storage ($660)
16GB RAM + 1TB storage ($740)
24GB RAM + 1TB storage ($840)
Nubia Z60 Ultra Starry Night Collector’s Edition (16GB+512GB) ($700)



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/5w2nX4a
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە